عەلی کەریمی لە کتێبە نوێکەیدا پەردە لەسەر خیانەتەکانی قیادە موەقەتە هەڵدەداتەوە

نووسەر عەلی کەریمی لە دواین پەرتوکی خۆی بە ناوی 'سنورە ژێر پێ خراوەکان' پەردە لەسەر خیانەتەکانی قیادە موەقەتە هەڵدەداتەوە، کە بەشێکە لە مێژووی ڕەشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پەرتوکی نوێی نووسەر عەلی کەریمی بەناوی 'سنورە ژێر پێ خراوەکان' لەلایەن دەزگای  چاپی غەزەلنووس چاپکراوە و نووسەر لە دوو توێ ٦٩٦ لاپەڕەدا باسی سەرگوزشتەکانی ژیانی خۆی ئەو ڕووداوە سیاسییانە دەکات، کە لەژیانی سیاسی خۆی بە چاوی خۆی بینوینی یاخود ئاگاداریان بووە. نووسەر دەربارەی ناوەڕۆکی پەرتوکەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بە چەند خاڵی گرینگدا.

لەسەرەتای قسەکانی دا ئاماژی بەکات چۆنیەتیی نوسینی پەرتوکەکەی کرد وتی:" لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، کە پەتای کۆرۆنا هەبوو و هاتوچۆ قەدەغە بوو، سەفەرکردن زەحمەت بوو، منیش لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کرد، پێم باشبوو لەو ماوەی، کە لە ماڵم بەرهەمێکم هەبێت، بۆیە لەو چوارچێوەیە بڕیارمدا سەرگوزشتە و بیرەورییەکانی خۆم بنوسمەوە، بۆ ئەمەش سودم لە کتێبخانەکەم وەرگرت کە لە ماڵەوە هەمە، کە ئەرشیڤێکی زۆر تێدایە.

دەربارەی هۆکاری ناونانی پەرتوکەشی نووسەر وتی":من لە ژیانی خۆم بە دەیان جار سنورەکانی نێوان پارچەکانی کوردستانم بن پێ خستوە بەبی ئەەی پاسپۆرتم پێبێت، یان هیچ کەس بتوانێت ڕێگریم لێبکات، بۆیە ناوی پەرتوکەکەشم هەر لە چوارچێوەی ئەو فەلسەفەیە ناو نا (سنورە بن پێ خراوەکان)".

لەبەردەوامیی وتەکانیدا وتی :" ناوەرۆکی پەرتوکەکە پێکدێت لە ژیانی منداڵی خۆم و هەرزەکاری و چوار ساڵ خوێندن لە تەورێزی ئێران، هاوکات باسی یەکەم شۆڕشی گەلانی ئێرانی تێدا دەکرێت، کە من بۆخۆم بەشداری ئەو شۆڕشە بووم، لە نزیکەوە ئاگاداری بووم یەکەم خۆپێشاندانیش ئێمە ئەنجامندا لە تەورێز لە دژی دەسەڵاتی شای ئێران و بە وردی باسی ئەو دۆخەم کردوە، کە خۆم تێدا ئاگاداربووم".

هاوکات عەلی کەریمی دەڵێت، لە پەرتوکەکدا ئاماژەمان بە سەرەتای شۆڕشی نوێکردوە لە باشوری کوردستان، کە لە دوای قۆناغی کارەساتی هەکاری ئێمە چەند گەنجێکی مەهاباد ئاشنا بووین بە کادرانی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵەی ڕەنجدەران و هاوکاریمان بۆ ئەو شۆڕشە کۆدەکردەوە لە دیویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەو نووسەرە دەڵێت، لە پەرتوکەکدا بەشێکم تایبەت کردوە بەوەی کە لە دوای ئەوەی ڕژێمی شای ئێران ڕووخا دەسەڵاتی ئیسلامی خومەینی دەستی پێکرد، ئەویش فتوایدا کە شەڕ لە دژی گەلی کورد بەرپار بکرێت، لەو چوارچێوەیەدا پاسداریان ناردە سەر شارەکانی کوردستان، ژیانی پێشمەرگایەتیی ئێمەش لەوێ دەست پێدەکات، هاوکات شەڕ لە نێوان هێزە کوردییەکان و دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران دروست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوی خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان هێزە کوردیەکانیش شەڕ درووست بوو، هاوکات ئەو کاتەش پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە چوارچێوەی قیادە موەقەتە خیانەتی لەگەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و لەگەڵ ئێران هێرشی کردە سەر گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە کوردیەکان، ئێمە لە ڕووانگەی خۆمانەوەی ئەوی بینومانە و دەیزانین لەو پەرتوکە وەک دیکۆمێنتێکی مێژووی پێشکەشمان کردوە بۆ خوێنەران.

لە درێژەی باسەکەی دەربارەی خیانەتی قیادە موەقەتە عەلی کەریمی دەڵێت: "ناوچەکانی دزڵی و شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بەدەستی هێزە کوردییەکانەوە بوون، پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە ئەو کات لە چوارچێوەی قیادە موەقەتدا بوو هێرشیان کردە سەر هێزە کوردیەکان ئەو ناوچانە و ئەو شارانەیان لە هێزە کوردیەکان سەندەوە و ڕادەستی دەسەڵاتی ئێرانیان کرد، ئێمە بە وردی باسی ئەو خیانەتەمان کردوە لە پەرتوکەکدا".

 لە کۆتای قسەکانی دا نووسەر دەڵێت:"هێندیك سەرکردەی سیاسی کورد، کە خەڵک پەرتوکیان بۆ دەنوسێت، خەریکن مێژووی کورد و  کوردستان چەواشە دەکەن و بە پارە و پول چەواشە دەرخواردی کۆمەڵگا دەدەن، بۆیە حەق وایە ئەوانەی لە ناو ڕاستییەکان ژیاون بیرەوەرییەکانی خۆیان بنوسن و ڕاستیەکان بۆ کۆمەڵگا شیبکەنەوە و وەڵامی چەواشەکارییەکانی ئەو جۆرە بە ناو سەرکردانە بەدەنەوە".

ژ.ت