ئەو ماڵپەڕەی یەکێتی ئاماژەی بەوکردووە، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (٨٠)ی پارتی، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد كوبوونه‌تەوه و بڕیاریاندا كه هێز ره‌وانه‌ی زینی وه‌رتێ بكه‌ن. ئاماژەی بەوشکردووە: ئاسایشی پارتی و میتی توركیا پشیتوانی له له‌شكركێشییه‌كی توركیا ده‌كه‌ن كه پیلانی بۆ دانراوه ئه‌نجام بدرێت.
هەر بەپێ زانیارییەکانی هەمان مەڵپەری یەکێتی: پارتی لە هەنگاوی یەکەمدا بەرنامەی داناوە هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری زینی وەرتێ بکات و له‌م چوارچێوه‌یه کۆبونەوە لەگەڵ فەرماندەکانی (٨٠) و ئاسایشی پارتی و میتی تورکیادا کروە.
هاوکات هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوەش دەکات، کە پارتی بەنیازه فەوجی 1ی لیوای 7ی پیادە کە ئێستا لە ئه‌ركدان لە زینی وەرتێ، ڕەوانەی مەشق بکات و ئاسایشی پارتی جێگای ئەو فەوجە لە زینی وەرتێ بگرێتەوه.
ڕاگەیاندەنەکەی یەكێتی پێوایە، مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوەی پارتی زه‌مینه‌سازییه بۆ له‌شكركێشیی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هاوکات ئاسایشی پارتی و میتی توركیا پشتیوانی له لەشکرکێشییەکە ده‌كه‌ن.
ژ.ت