مەجلسی گەلی مەخمورلە ڕاگەیەنراوێکدا کردەوەکانی پەدەکەی ئیدانەکرد

مەجلسی گەلی دیموکراتیکی کەمپی کردەوەکانی پەدەکەی لە سەرگەلی مەخموور و بە تایبەتی دەربارەی گیان لە دەستدانی گومان ئاوای ٢هاووڵاتی مەخموورلە بەندیخانەکانی پەدەکە ئیدانە کرد.

لە بینای مەجلیسی دیموکراتیکی مەخموور بە بەشداری نوێنەرانی رێکخراوەکان دەربارەی هەڵوێستەکانی پەدەکە لە ساڵانی ڕابردوودا لە سەر هاووڵاتیانی مەخموور و بەتایبەتی گیان لە دەستدانی گومان ئاوی ٢ هاووڵاتی دانیشتووی مەخموور لە بەندیخانەکنی پەدەکە ڕاگەیەنراوێک بڵاو کرایەوە.

بەیاننامەکە لەلایەن هاوسەرۆکی مەجلسی گەلی دیموکراتیک حاجی کاچان خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

" ئەم هێرش ، گەمارۆ و کردەوانەی پەدەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، لەم مانگانەی دواییدا کچانی گەنج و بە دەیان کرێکار، خوێندکار دەستگیرکران و ماوەیەکی درێژ لە زیندانەکان پەدەکەدا بوون.

'دەبێت ڕاگەیاندنی ئازاد ئەرکی خۆیان بەجێ بگەێنن'

لە کاتی دەسبەسەرکردن و دەستگیرکردندا سووکایەتیان پێ دەکەن و دەست دەکەن بە بێرێزی و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ. دوای زیاتر لە دوو مانگ گیران ماونەتەوە ، بەڵام لە دوو ڕووداوی دواییدا ، گوومانی زۆری ئێمە لە سەرکردەوەکانی پەدەکە لە زیندانەکانی ئاسایشی گشتی زۆرتر بووە و پێویستە ڕاگەیاندنی ئازاد بۆ ڕای گشتی ڕاستی ڕووداوەکان بخەنە بەرچاو و بە ئەرکی خۆیان ڕابن.

' کردەوەکانی پەدەکە لە هەمبەرگەلی ئێمە دوورە لە پیوانەکانی مرۆڤایەتی،ئەخلاق و پێیوانە نێونەتەوەییەکان'

کردەوەکانی پەدەکە لە هەمبەر کرێکار، خوێندکار و نەخۆشەکانی ئێمە دوورە لە ئەخلاقی کوردایەتی و ئەخلاق و ویژدانی مرۆڤایەتی و یاسا نێونەتەوەییەکان. دوومانگ پێش ئیستا هاوڵاتیەکی  ئێمە بە ناوی حاجی حەیدەر دێرهینێ دوای ٥٤ ڕۆژ مانەوە لە زیندان، بە شێوەیەک باری تەندرووستی تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا وئازادکرا، ئەو کەسە خاوەن تەندرووستیەکی باش بوو و نەخۆش نەبوو، لە ماوەی یەک هەفتەدا بە شێوازێکی گومان ئاوی گیانی لەدەستدا. بە پێی وتەی دکتۆرەکان، هەروەها بە پێی وتەی حاجی حەیدەر وخزمەکانی ناوبراو ژەهرخوار کراوە و دواتر ئازادکراوە.

'ڕووداوەکەیان لە بنەماڵە و گەلی موخموور شاراوەتۆ'

بەهەمان شێووە هاووڵاتییەکی ترمان بەناوی مەتین ئادگت کە لە ڕۆژی ٧ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠ لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا، دوای ٣ێ رۆژ بە شێوازێکی گومان ئاوی ڕاگەیەنرا کە بەهۆی کێشەی دڵ گیانی لە دەستداوە. ئەوەی کە جێگەی سەرسووڕمانە و پرسیار درووست دەکات ئەوەیە کە گیان لە دەستدانی هاووڵاتی کەمپی مەخموور لە ڕای گشتی دەشاردرێتەوە، دوای ئەوەی کە پارێزەرەکی داوای روونکردنەوە دەکات و لەحاڵی دەپرسێت، دەردەکەوێت کە گیانی لەدەستداوە. بە پێی ڕاپۆرتێک کە بۆ بنەماڵە هاتووە ، بنەماڵە و دانیشووتانی کەمبەکە دوای ٢مانگ ئاگادار بوونەتەوە. ئەو کردەوەیە دوورە لە ئەخلاقی مرۆڤایەتی، دوورە لە ویژدانی مرۆڤایەتی و یاسا نێونەتەوەییەکان، وێنەی نییە، لەلایەن گەلی ئێمەوە قەبووڵ ناکرێت و ئێمە وەک مەجلسی گەل، بنەماڵە و گەلی مەخموور هەتا دووای داوای ڕوونکردنەوەی ئەو ڕووداوانە دەکەین. ئەمە شەرمیکی گەورەیە بۆ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلمانی کوردستان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مانگی سووری نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان. هەرچەندە پەدەکە بەرپرسیارە لەو کردەوەیە، ئەو هێزانەش بەهەمان شیوە بەرپرسیارن.

' بانگەوازی'

ئێمە وەک مەجلسی گەل و هاووڵاتیانی وارگەی مەخموور داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدار، پارتی سیاسی کە نوێنەرایەتی خۆیان لە پارلمانی کوردستاندا دەبینن، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلمانی کوردستان وعێراق دەکەین کە لە هەمبەرئەو کردەوە دژە مرۆڤانەی پەدەکە هەڵویستیان هەبێت و داوای لێبکەن کۆتایی بە زوڵم و ستەم لە دژی پەنابەرانی کەمپی مەخموور بهێنێت. هەروەها داوا لەو لایەنانە دەکەین، ئەگەرئێوە هاوکاری پەدەکە نین، ئێوە خاوەنداریەتی لە مافی بنەماڵەی حاجی حەیدەر و مەتین ئادگت بکەن و بەئەرکی مرۆڤانەی خۆتان هەستن.

ئێمە وەک مەجلسی گەلی دیموکراتیک و گەلی وارگەی شەهید رۆستەم جوودی(مەخموور) سەرەخۆشی لە بنەماڵەکان دەکەین، هیوای سەبریان بۆ دەکەین، لایەنە بەرپرسیارەکان ئیدانە دەکەین."

ک-ش