مەریەم کایا دایکی ئەڤین شڕنەج ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە کۆچی دوایی کرد

مەریەکم تاهیر سلێمان کایا، دایکی ئەڤین شڕنەخ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە تەمەنی٨٦ ساڵیدا لە مەخمور کۆچی دوایی کرد.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، مەریەکم تاهیر سلێمان کایا، دایکی ئەڤین شڕنەخ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە تەمەنی٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە مەریەم کایا کە خەڵکی گوندی هیلالی ناوچەی قلەبانی شڕنەخە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کە ماوەیەکە چارەسەری وەردەگرت، دوێنی نیوەڕۆ کۆچی دوایی کرد.

مەریەم کایا دایکی ئەڤین شڕنەخ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەیە.

مەریەم کایا یەکێک لەو دایکانەیە کە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بەهۆی زوڵم و زۆردەستی دەوڵەتی تورک و دوای سوتاندنی گوندەکان، لەگەڵ خانەوادەکەی کۆچی کردبوو و دوایین جار لە کەمپی پەنابەری شەهید ڕۆسیەم جوودی (مەخمور) نیشتەجێ ببوو.

دایە مەریەم دە رۆژ لەمەوبەر دۆخی تەندروستی تێکچوو و دوێنی نیوەڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ف.ق