ناسنامەی شەرڤانێکی هێزی ڕزگای عەفرین ئاشكرا کرا
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی شەرڤانێکی ئاشکرا کرد کە لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ٥-ی تەمووز شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندی هێزی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی شەرڤانێکی ئاشکرا کرد کە لەسەر ئەرکی خۆی بوو لە ٥-ی تەمووز شەهید بووە.
هێزی ڕزگای عەفرین ڕایگەیاند کە شەرڤان دڵشێر عەفرین لە ٥- تەمووزی ٢٠٢١ کاتێک لە عەفرین لەسەر ئەرکی خۆی بوو شەهیدبووە.
هێزەی ڕزگاری عەفرین بەم شێووازە زانیاری بڵاوکردەوە:
لە ڕۆژی ٥-ی تەمووز هاوڕی دڵشێر عەفرین، لە هەرێمی عەفرین کاتێک لەسەر ئەرکی خۆێبوو گەیشتیە ئاستی شەهیدبوون.
هاوڕی دڵشێر عەفرین لە حەلەب لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێز لە دایکبووە. لە تێکۆشاندا لە دژی داگیرکاری و قڕکەردن تا خولەکی کۆتای جێگای خۆی گرت بۆەیە شەرڤانێکی ڕوومەت. هاوڕی دڵشێر، باوەڕیکی گەورەی هەبوو بە شۆرشی دیموکراسی و ئازادی، لە دژی هەر جۆرە کۆنەپەرستیک تێکۆشانی کرد و تا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون.
ئێمە لە کەسایەتی هاوڕی دڵشێردا تەواوی شەهیدانی قارەمان بە ڕیزداری بە بیر دێنینەوە لە خێزانی شەهید و خۆمان گەلی کوردیش سەر ساغی دەخوازین.
ناسنامەی شەڕڤانی هێزی ڕزگاری عەفرین بەم شێوازەیە:
ناسناو: دڵشێر عەفرین
ناو و پاشناو: فەرهاد ناسان
ناوی دایک: زەینەب
ناوی باوک: ئەیوب
شوێن و کاتی شەهیدبوونی: هەرێمی عەفرین/ ٥-ی تەمووزی ٢٠٢١