نەبەدەهە: بارهەڵگرێکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا

لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆڕشگێری شەهید دەرسیمی نەبەدەهە کوردستاندا، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر ٠٤:٠٠ لەسەر رێگەی مێردین – ئامەد بارهەڵگرێک سووتێنرا.

بزوتنەوەی شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە)ی شەهید سینان دەرسیم لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆڕشگێریدا، لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر ٠٤:٠٠ لەسەر رێگەی مێرین و ئامەد بارهەڵگرێک سووتێنرا.

نەبەدەهە رایگەیاند، بارهەڵگرەکە موڵکی کەسێکی ئاکەپەیی و کۆمپانیای کامارە و چالاکی بۆ یاردکردنەوەی دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسلان ئەنجامدراوە.

ف.ق