نەخۆشی کۆلێرا لە باشوری کوردستان بڵاودەبێتەوە

لە سنوری پارێزگای هەوڵێری باشوری کوردستان ١٣حاڵەتی پەتای کۆلێرا دەستنیشانکراوە و تووشبووان لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسییدا ئاشکرایکرد، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نۆ حاڵەتی گوماناویی پەتای کۆلێرا هەبوو، دوای پشکنین دەرکەوت سەرجەمیان تووشی پەتای کۆلێرا بوون.

باسی ئەوەشی کرد کە لەگەڵ ئەو دوو حاڵەتە، ژمارەی تووشبووان لەو پارێزگایە گەیشتووەتە ١٣ حاڵەت.

وتیشى: سەرجەم ئەو نەخۆشەکان هاوڵاتی سنووری هەولێرن و لە ئێستاشدا چەندین ڕێکاری تایبەت گیراونەتە بەر بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە.

ماوەى نزیکەى مانگێکە نەخۆشى سکچوون و ڕشانەوە لە ناو هاوڵاتیاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بڵاوبووەتەوە و بەهۆەیەوە ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتواننى کوردستان بەوهۆیەوە سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە.

لە شاری سلێمانیش بە دەیان حاڵەتی مردن و تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێران تۆمارکراون.

ف.ق