نەورۆزی تەتوان: تاوەکو زۆحاک هەبن، کاوەش دەبن

لە ناوچە تەتوانی بەدلیس گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکی نەورۆزدا شەرمەزار کرا و راگەیەندرا، تاوەکو زۆحاک هەبن، کاوەش دەبن."

ئاهەنگی نەورۆزی تەتوان لە گۆڕەپانی فوئارە پیرۆزکرا. لەگەڵ گەمارۆی پۆلیس بە هەزاران کەس بەشداریان کرد و هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردی گۆڕەپانی نەورۆزیان رازاندەوە. لە ئاهەنگەکەدا دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و زۆر دروشمی دیکە وترانەوە. هاوڵاتیان دروشمی ' حکومەت دەست لەکار بکێشەرەوە'یان وتەوە. پەرلەمانتەرانی هەدەپە شەڤین جۆشکون و جەلادەت فایدالی و بەڕێوەبەرانی هەدەپە، دەبەپە، پارتی چەپی سەوز بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستی پێکرد. موراد شاهین هاوسەرۆکی هەدەپەی تەتوان سڵاوی لە گەل کرد و نارەزایەتی لەبەرامبەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیشاندا.

شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپە دواتر قسەی کرد و وتی، " سڵاو بۆ مەزلۆم دۆغان، رەخشان و سەمیانەکان بێت. بەداخەوە ئەمساڵ لە خەمی بومەلەرزەدا پێشوازی لە نەورۆز دەکەین. دەوڵەت لە هەرێمەکانی بومەلەرزەکە خەڵکی بە تەنیا بەجێ هێشت. دەوڵەت بە تەنیا لەدژی کورد گەورەیی خۆی پیشان دەدات و فشار و ئەشکەنجە لە کورد دەکات. ئێمە لە هەڵبژاردنەکاندا دەسەڵاتی رزیو لەناو دەبەتن. ئەم دەسەڵاتە دەیەویت تەمەنی خۆی بە سیاسەتی شەڕ لەدژی کورد درێژ بکات. چەندین ساڵە بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیر کراوە. ئێمە وەک هەدەپە دەڵێین، ئێمە بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد گۆشەگیری هەڵدەوەشێنینەوە و تێکۆشانمان بەردەوامی پێدەدەین."

مەحمود جەلادەد گایدالی پەرلەمانتاری هەدەپەی بەدلیسیش قسەی کرد و وتی، " لەگەڵ هەموو ئاستەنگەکانی پارێزگار، پۆلیس و باران و زریان لێرەین. بە هەموو شێوەیەک ئاگری نەورۆز گوڕ دەکەین. ئێمە لە کۆشکەکانیان ناترسین. تاوەکو زوحاک هەبن، کاوەی شۆڕشگێریش دەبن."

دایکانی ئاشتی و سیاسەتمەداران ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد. دواتر هونەرمەند تەلعەت یەشیل گۆرانی وت.

ف.ق