یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) لە ناحیەی سنونێی سەر بە شەنگال ئەنجامدرا.
لە هەڵبژاردنەکەدا سەرۆک و جێگرەکانی هەڵبژیردران.
بەو شێوەیە، ئەمیر ساڵح جارێکی تر بوەوە بە سەرۆکی پادێ و زەهرا سلێمان بوە جێگری یەکەم و ئازاد عەبدالیش بوە جێگری دوەمی سەرۆکی پادێ.
دوای کۆبونەوەکە، ئەمیر ساڵح لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا قسەی کرد.
ئەمیر ساڵح رایگەیاند، هیوادارن ساڵی نوێ، ببێتە ساڵی خۆسەری شەنگال و سەری ساڵی لە کۆمەڵگای ئێزدی پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان هیوادارن بەڕێوەبەرایەتی نوێی پادێ، کارێکی سەرکەوتوانە بۆ کۆمەلگاکەی بکات.
هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئامانجی سەرەکی خۆسەری شەنگالە و وتی، "ئەمڕۆ ئەرکی سەرشانمانە، هەموو دەرفەتەکانمان بۆ خۆسەری شەنگال بەکاربهێنین و دەزگاکانی خۆمان لەناو عێراق و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە قبوڵکردنی بدەین. هەموو کەسێک بۆ خۆسەری شەنگال کار بکات، ئێمە بە هەموو هێزمانەوە دانوستان دەکەین."
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ) ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ سێیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.
ف.ق