پانێلی یەکەمی کۆنفرانسی لە نێوان شەڕ و ئاشتیدا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئیستا باشوری کوردستان لە ژێر مەترسیدا نەبوە

د. هیوا سەید سەلیم رایگەیاند، هەوڵە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ باشوری کوردستان مێژووییە، بەڵام هێچ کاتێک هێندەی ئیستا باشوری کوردستان ڕوو بەڕووی مەترسی  داگیرکاری تورکیا نەبووەتەوە.

پانێلی یەکەم، کە تایبەت بوو بە (داگیرکاری لە باشوری کوردستان و کاریگەرییەکانی) هەر یەک  دکتۆر هیوا سەید و دکتۆر حکیم عبدولکریم  ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بابەتیان پێکەش کرد.

 لە چوارچیوەی پانێلەکە بابەتی نەخشەو ڕێگای داگیرکاری لە میساقی میللی و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دکتۆر هێوا سەید پێشکەشی کرد، جەخت لەو هەوڵە داگیرکاری تورکیا کرایەوە بۆ ویلایەتی موسڵ (باشوری کوردستان) لە لەکاتی دروستبوونی تورکیاوە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان.

دکتۆر هیوا سەید سەلیم جەختی لەوە کردەوە لە کاتی ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی دروستکردنی دەوڵەت نەتەوەی تورکیا هەمیشە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا هەموو هەوڵێکیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی باشووری کوردستان داگیر بکەن و بە خاکی خۆیانی دەزانن، بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا بودجەی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ دەستێوەردان لە باشوری کوردستان.

هەروەها ئەو پانێلستە باسی لەوەشکرد، لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوو هیچ کاتێک هێندەی ئێستا باشووری کورستان لە ژێر مەترسی داگیرکاریدا نەبووە و کاریگەری تورکیا ئەوەندە لەسەر کوردستان نەبووە.

 باسی لەوەشکرد تورکیا دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٢١ باشوری کوردستان داگیربکات، بۆ ئەو مەبستەش هەموو هەوڵیکی سیاسی و سەربازی و ئایدەلۆژیی خستۆتە گەر. 

لە درێژەی پانێلی یەکەم دکتۆر حکیم عەبدولەکەر  ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) بابەتی یەكێتیی نەتەوەیی کە لە بری شەڕی برا کوژی پێشكەش کرد، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە هەوڵەکانی کورد بۆ پێکەوە ژیان لاوازە بووە و نەیتوانیوە وێنەیەکی جوان پێشکەشی نەتەوەکانی تری کوردستان عێراق بکات، نەیتوانیوە بە شێوازێکی ئاشتییانە خیتابی گەلانی تری عێراق بکات و پێکهاتە جێاوازکان بکاتە دۆست.

دکتۆر حەکیم وتیشی، دەکرێت لە ئێستادا ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەزموون وەربگرێت کە مۆدێلێکی جوانی پێکەوە ژیانیان پێشکەش کردووە و توانیوانە نەتەوە و پێکهاتە جێاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە خۆیان ڕازی بکەن و بەشدارییان بکەن لە بەرێوبەرایەتی خۆسەر نموونەیەکی جوانی پێكەوە ژیان پێكشەش بکەن.

ژ.ت