پاسەوانەکانی زیندان هەڕەشە لە رۆژنامەنووسان دەکەن

رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی لە زیندانی ژنانی ئامەد لە رێگەی پارێزەرانیانەوە رایانگەیاند کە بە بیانوی ئەوەی سەیری دەروەیان کردووە، پاسەوانەکانی زیندان هەڕەشەیان کردووە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، ١٦ رۆژنامەنووسی کورد بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستن لە ١٦ی حوزەیراندا دەستگیرکران. ٤ رۆژنامەنووسی ژن لە زیندانی ژنانی ئامەد راگیراون و لە رێگەی پارێزەرانیانەوە باسی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤیان کرد. رۆژنامەنووسان رایانگەیاند کە بە بیانوی ئەوەی لە کونی دەرگاوە سەیری دەرەوەیان کردوە، هەرەشەیان لە رۆژنامەنووسان کردووە.

رۆژنامەنووسان باسی ئەوەیان کرد کە پاسەوانەکانی زیندان وتوویانە، بۆچی خۆتان هەڵدەدەن ، خۆهەڵدان قەدەغەیە و رۆژنامەنووسانیش ئەمەیان وەک شتێکی ناجددی لەقەڵەمداوە. رۆژنامەنووسان دەشڵێن، پاسەوانەکان دەنگیان بەرزکردووەتەوە و هەڕەشەیان لێکردوون کە ئەوان کارمەندی دەوڵەتن، بە دڵی خۆیان دەجووڵێنەوە. ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، هەرچیەکمان پێویست بکات، بەسەریانا دەهێنن."

ف.ق