پەدەکە دوای ٧٠ رۆژ ئەندامێکی ڕژاکی ئازاد کرد

جوانە عەبدولباقی ئەندامی ڕژاک کە سەرەتای مانگی ئاب لەلایەن پەدەکەوە ڕفێنرابوو و ٧٠ رۆژ بوو جارەنووسی نادیار بوو، ئازاد کرا.

بە بۆنەی حەفتەمین ساڵیادی ٣مین فەرمانی ئابی ٢٠١٤، شاندێکی رێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) سەردانی شەنگالی کردبوو. شاندەکە لە خەولا محەمەد حەسەن، جوانە عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد پێکهاتبوو. کاتێک ئەندامانی شاندەکە ٥ی ئاب لە شەنگال گەڕانەوە، لەلایەن چەکدارانی پەدەکە لە دەروازەی هەولێر دەستگیرکران.

خەولا محەمەد و سەیران ئەحمەد دوای ٣٣ رۆژ واتە لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢١دا بە بریاری دادگا ئازاد کران، بەڵام جوانە عەبدولباقی ئازاد نەکرابوو.

جوانە عەبدولباقی دوای ٧٠ رۆژ ئەمڕۆ ئازاد کرا.

ف.ق