پەدەکە لە دەڤەری مەتینا بازگەی نوێی دانا

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری گوندی بریفکای دەڤەری مەتینا بازگەیەکی نوێی دانا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەردەستمان، پەدەکە لە دەوروبەری گوندی بیریفکا سەر بە دەڤەری مەتینا بازگەی نوێی داناوە.

بازگەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دانراوە و ڕوون نییە کە دەمێنێتەوە یان هەمیشەییە.

هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاماسمانی ئەو ناوچانەوەن کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدایە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە، بازگەکە بۆ چاودێرکردنی گەریلاکانە لە سنوورەکە و ئامێری تەکنیکی تێدا جێگیردەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر پەدەکە هێزێکی زۆری ڕەوانەی گوندەکانی مالک، دۆستەکا، گیسێ، مامیشمیش، گردی دینارتە، گردی مێرزەنگان، گردی ناوخۆش، گیرێ، دیفری و ئەو گوندانەی ئاشورییەکانی تێدا دەژین.

ز.ش