پەکەکە: ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ برایەتی گەلان ومرۆڤایەتی ئازاد کرایە ئامانج

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: لە ٩هەمین ساڵی کۆمەڵکوژیی پاریس ئێمە تێکۆشانی خۆمان بە هەڵمەتی بەرخۆدانی خۆمان" کاتی ئازادیە" دەکەینە یەک، لەچوارپارچەی کوردستان، لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین وجیهان بە هێزێکی زۆرتر فراوانی دەکەین.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەی ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ کە تێیدا ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکەی پاریس و لەیلا شایلەمز ئەندامی تەڤگەری گەنجان کۆمەڵکوژکران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ٩ی کانوونی دووهەم لە سەر کەسایەتی هاورێ سارا، ڕۆژبوون و ڕوناهی دەسڕێژی گولە لە ئازادی ژن کراوە و بە ئاستەنگکردنی تەڤگەری ئازادی ژنان دەیانویست هزری پیاوسالاری و ئەو سیاسەتە بەردەوام بێت."

لە ڕاگەیەنراوەکەی پەکەکەدا هاتووە: " ئێمە دەربازی ٨هەمین ساڵی کۆمەڵکووژکردنی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینا جانسز(سارا) و ملیتانی هێژای پارتەکەمان  ڕۆژبین( فیدان دۆغان) و ڕۆناهی( لەیلا شایلەمز) بووین کە لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ لە پاریس لەلایەن رێکخراوەی هەواڵگری میتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژکران. ئێمە لە ٩هەمین ساڵی یەکێک لە دڕندانەترین هێرشەکانی سەدەی ٢١داین. لە سەرئەو بنگەیە ئێمە یادی شەهیدانی خۆمان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی دەکەینەوە، لە ٩هەمین سالدا تەڤگەری ئازادی و گەل دەستنیشانی دەکەین کە بکوژە فاشیستەکان بەتووندی سزا دەدەین و سەرکەوتنی گەورە مسۆگەر دەکەین.

'پاریس کۆمەڵکوژیەکی ئاکەپە بوو'

وەک دەزانرێت کۆمەڵکووژییەکەی ٩ی کانوونی ٢٠١٣ کۆمەڵکووژیەکی ئاکەپە بوو. ١٣مانگ دوای کۆمەڵکووژیەکەی رۆبۆشکی ڕوویدا. بڕیاری کۆمەڵکووژییەکە لەلایەن ئەردۆغانەوە دەرکراوە، کۆمەڵکووژیەکە لەلایەن دەزگەی هەواڵگری میتی تورک بەسەرۆکایەتی تەیب ئەردۆغان و هاکان فیدان جێبەجێ کراوە. لە کۆمەڵکوژییەکەدا کەڵکیان عومەر گونای وەرگرتبوو. عومەر گونای کە خۆی وەک شۆرشگێڕێک نیشاندا و خۆی خزاندە ناو تەڤگەری ئازادی لەپاریس هەر ٣ ژنە شۆرشگێڕی بە پیلانێک بە دەمانچە کۆمەڵکووژ کرد. دوای کۆمەڵکووژییەکە عەمورگونای گیرا، بەڕێوەبەرانی ئاکەپە ئەردۆغان ، حسێن چەلئک و عەلی شاهین ئەو کارەیان لە ئەستۆکرت و وتیان ئێمە بڕیاری ئەو کۆمەڵکووژیمانە داوە.

 ئەمانە هەمووی لە لایەن دەزگەی دادوەری فەرانسەوە ئاشکرا کراوە و سەرەڕای ئەوەی کە لە ئیدعانامەکاندا نووسراوە، پێش ئەوەی کە دادگا دەست پێبکات و دوای ٢٠ رۆژ ئاشکرا کرا کە کوژەر عومەر گونای لە بەندیخانە مردووە، هیچ بەڵگەیەک بۆ دادگای فەرانسای کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی ٢٠١٣ نەکراوە و دۆسیەکە داخراوە. بەم شێوەیە دادگای فەرنسا هیچ لێپرسینەوەیەک لە حکومەتی ئەردۆغانی کوژرەرناکات و پێویسی دادگایی کردن جێبەجێ نەکراوە. دادگای فەرانسا بەم شێوازە خۆی کردووەتە شەریکی ئەو تاوانە. سەرەڕای ئەوەی کە عومەر گۆنای مرد، یان کوژرا کە ئەمە وەک پرسێکی ماوەتەوە.

' بەهۆی ئەوەی کە تاوانباران سزا نەدراون ڕۆژانە کۆمەلکووژیی تر ئەنجام دەدەن'

 

لە سالیادی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی ٢٠١٣ کە یەکێک لە کۆمەڵکووژییە هەرە دڕندانی مێژووە، دۆخی یاسایی لە سەر ڕووداوەکە وایە. لەبەر ئەوەی کە کۆمەڵکوژکەر دادگایی نەکراوە و تاوانبار سزانەدراوە و قسەکردن لە سەر رووداوەکە بەردەوامە، لە هەر سالیادێکدا، هەر ڕۆژ کۆمەڵکووژیی ڕوودەدات. هەر بۆیە لە سەرکۆمەڵکووژیی پاریسدا دەسرێژی گولە لە گەلی کوردی ئازادیخواز، لەژنی کورد، لە مرۆڤایەتی ئازاد و دیموکرات کرا. هەتاکوو سیاسەتی تورکیای کوژەر، قڕکەر ئاوەهابێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت.

 

' هاوڕێ سارا بە گەنجی بەشداری تێکۆشانی ئازاد بوو، لە هەموو بوارێکدا تێکۆشانی کرد'

 

هاوڕێ سارا کە لە پاریس شەهید بوو، لە دەرسیم کە دەولەتی تورک لە نیوان ١٩٣٧ بۆ ١٩٣٨ کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدا لەدایک بوو و لە گەنجیدا رێبەرعەبدوڵا ئۆجالانی ناسی، بەشداری تێکۆشانی ئازادی بووە، ژنێکی تێکۆشەر و وڵاتپارێز بوو. لە دژی کودتای سەربازی ١٩٨٠ لە زیندانی ئامەد لە گەل مەزڵووم، کەمال و خەیرییەکان پیشەنگایەتی بەرخۆدانی ئازادی کرد. یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو، پیشەنگی تەڤگەری ژنی ئازادی کوردستان و رێکخەری بوو. لە بۆتان وبادینان گەریلایەتی کردووە، لەهەموو شوێنەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان و تێکۆشانی ئازدی ژنان بەوپەڕی لێهاتووییەوە کاری کردووە. تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک، سیاسی، ڕێکخستنی و سەربازی بەڕێوەبردووە و وەک ملیتانێکی ئاپۆیی و شۆڕشگێڕ خەباتی کردووە.

لە سەرخەبات و ماندووبوونی هاوڕی سارا هاوڕییان ڕۆژبوون و ڕۆناهی لە ئەورووپا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون، خۆیان لە سەر ڕێبازی ئاپۆیی پەروەردەکرد و بوونە ملیتانێکی بەهێز و شۆرڕشگێڕ. سەرکەوتووانە لەهەموو بوارەکاندا خەباتی خۆیان بەردەوام دەکرد و بوونە پیشەنگی خەباتی ژنان و گەنجان.

' ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ برایەتی گەلان، ،مرۆڤایەتی ئازاد کرایە ئامانج'

ئەو فیشەکەی کە ٩ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٣ لە هاوڕێیان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی درا لە رێبەری گەلی کورد ، لە گەلی کورد و لە تەڤگەری ئازدی درا. ئەو گولەی فاشیستی قڕکەر لە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد درا. لە ڕۆژی ٩ی کانوون لەسەر شەخسی هاوڕێ سارا، رۆژبوون و ڕۆناهی دەسرێژی گولە لە ئازادی ژن کرا و بە ئاستەنگکردنی تەڤگەری ئازادی ژنان بە نیازبوون کە هزری پیاوسالاری و ئەو سیاسەتە بەردەوام بکات. لە کۆمەڵکووژیی پاریس برایەتی گەلان و مرۆڤایەتی ئازاد کرایە ئامانج.

تەڤگەری ئازادی کوردستان، هەموو ژنان و تەڤگەرە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان لەماوەی ئەم ٨ساڵە لەدژی هزر و سیاسەتی کۆمەڵکوژیی پاریس تێکۆشانێکی گەورەمان دەستپێکردووە و وامان کرد کە لێپرسینەوە لە کوژرە فاشیستەکان بکرێت. لە ناو تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکووژیی پاریس ئێمە هەموو ژنانمان کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن، هەموو هێزە شۆرشگێڕە دیموکراتیکەکانی جیهان-مان یەکخست. ئێمە شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسمان کردە هێمای تێکۆشانی ئازادی کوردستان و هێمای شۆرشی ژنی ئازاد و بەجیهانمان ناساند.

بەو شێوەیە ئێمە دەوڵەتی تورکیامان وەک دوژمنی کوردان، ژنان و گەل، دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە ومەهەپەمان ناساندە هەموو جیهان.

ئیستا لە ٩هەمین ساڵی تێکۆشان لە دژی کۆمەڵکووژیی پاریسدا ئێمە هەڵمەتی بەرخۆدانی خۆمان و " کات کاتی ئازادیە: بکەینە یەک، لە چوار پارچەی کوردستان، هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان ئێمە تێکۆشان فراوان بکەین. بەشکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، لە دژی داگیرکاری تورکیا لەهەر گۆڕەپانێکی بەرخۆداندا ئێمە تۆڵە لە فاشیزمی کۆمەڵکووژیی پاریس بکەینەوە. ئێمە شەهیدانی کۆمەڵکووژی پاریس لە کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆ، لە کوردستانێکی ئازاد، تورکیایەکی دیموکراتیک و ڕۆژهەلاتێکی ناوینی دیموکراتیک، یادیان بکەینەوە. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی، گەل و دۆستەکانمان لە سەر ڕێبازی ئاپۆیی لەسەر ڕێبازی شەهیدانی قارەمان بە ئامانجی ئازادی ئێمە بە شێوازێکی بەهێزتر بەرخۆدان بکەین و سەرکەوتنی گەورە مسۆگەر بکەین.

لە سەرئەو بنەمایە ئێمە سەرەتا بانگ لە گەنجان و ژنان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە شۆرشگێڕەکانیان دەکەین کە لە ساڵیادی کۆمەڵکووژییەکای پاریسدا بە ڕەنگێکی بەهێز و جەماوەری چالاکی بکەن و ئەو کۆمەڵکوژیە ئیدانە بکەن.

لەهەر شوێنێکی جیهاندا بە شێوازێکی جەماوەری و بەهێز بەشداری چالاکی ئیدانەکردن ببن، لە ساڵیادی ٩هەم لە دژی کۆمەڵکووژییەکەی پاریس و دیکتاتۆری فشیستی ئاکەپە ومەهەپە کە بەردەوام خەریکی کۆمەڵکووژکردنن، لە سەرهێڵی سەرفەرازی هەڵمەتی بەرخۆدانی کات کاتی ئازادیە چالاکییەکانیان فراوانتر بکەن."

ک-ش