پەکەکە: با بە ڕۆحی نەورۆز شان بدەینە بەر قۆناغەکە

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتداریی ٢٠ ساڵە لە لێواری هەڵوەشان و داڕماندایە و ڕاشیگەیاند: "لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا، بە ڕۆحی نەورۆزەوە شان بدەینە بەر قۆناغەکە و بە شێوەیەکی گشتی و هەمەلایەنە بەرەنگاری دەکەین".

کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند، ساڵی ٢٦٣٥ی نەورۆز، ٥١هەمین ساڵی ڕێپێوانی ئازادی، کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣ دەستی پێکرد، بە پەرۆشی و بەرخۆدانێکی بێوێنەوە پێشواز دەکەین. کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕاشیگەیاند: "لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، نەورۆز، کە جەژنی ئازادییە، لە گەلەکەمان، هەموو گەلانی خۆڕاگر و دۆستانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان، زەکییە، رەهشان، رۆناهی، بێریڤان، سەما، سارا، ڕووکن، ئەڤین گۆیی، یاشار بۆتان، ڕاپەرین ئامەد، شەهیدانی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و بەڵێن دەدەن بیر و یادیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە:

"٢٦٣٥هەمین ساڵی نەورۆز، ٥١هەمین ساڵی ڕێپێوانی ئازادی، کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣ دەستی پێکرد، بە پەرۆشی و بەرخۆدانێکی بێوێنەوە پێشواز دەکەین. لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا جەژنی نەورۆز، کە جەژنی ئازادیە لە گەلەکەمان، هەموو گەلە خۆڕاگرەکان و دۆستانمان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان، زەکییە، رەهشان، رۆناهی، بێریڤان، سەما، سارا، ڕووکن، ئەڤین گۆیی، یاشار بۆتان، ڕاپەرین ئامەد، شەهیدانی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و بەڵێن دەدەن بیر و یادیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین. ئێمە لەو باوەڕەداین، کە گەلەکەمان و هەموو هێزە بەرەنگارەکان، بە دڵنیاییەوە ساڵی ٢٠٢٣ی تێکۆشان بۆ دیموکراسی و ئازادی بە ڕۆح و ئیرادەی بەرخودانی نەورۆزەوە بە یەکجاری گەش دەکەن و بەسەرکەوتن تاجداری دەکەن. هاوکات لەگەڵ نەورۆزدا هەفتەی قارەمانیی نەتەوەیی پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتی قارەمانە نەتەوەییەکانمان دا هاوڕێ  مەزڵوم دۆغان و مەعسووم کۆرکماز، ئێمە جارێکی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدان دەکەینەوە.

نەورۆز نیشانە و هێمای بەرخودان و ئازادیە

نەورۆز؛ بۆ هەموو ئەو گەلانە، کە سەر لە دژی زوڵم و زۆرداری بەرزدەکەنەوە و خۆڕاگری دەکەن و پیرۆز دەکەن، ڕۆژێکی نوێ، سەرەتایەکی نوێ، یەکێتی و جەژنی بەرخودان و ئازادییە. نەورۆز، کە نیشانە و هێمای بەرخۆدان و ئازادیە، هەزاران ساڵە گەلی کورد، عەرەب، تورک و فارس و زۆرێک لە گەلانی تر پیرۆزی دەکەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەوسێنەر، پاکتاوکار و فاشیست هەر چەند هەوڵی کوژاندنەوەی و دامرکاندنەوەی ڕۆحی بەرخودانی نەورۆز و بێ واتاکردنی دا، بەڵام سەرنەکەوت. بەڵام ئەوەش ڕاستیەکە، کە نەورۆز بۆ یەکەم جار بەپێی واتا و بنەمای خۆی بە درستبوونی پەکەکەوە وەک ڕۆژی بەرخودان و سەرهەڵدان پیرۆز کرا. ڕێبەر ئاپۆ ٥١ ساڵ پێش ئێستا گروپی ئاپۆیی، کە یەکەم گروپی جەوهەریی پەکەکە بوون، لە ڕۆژی نەورۆزدا لەبەردەم بەنداوی چوبوک لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە، دیالێکتیکی بەرخۆدانی نەورۆز بە پەکەکەوە چەسپاند. پەکەکە بەم شێوەیە حیزبی نەورۆزە.  هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بە سێ دەنکە شقارتە لە زیندان دا ئاگری نەورۆزی کردەوە، ئەوە بەو مانایەیە، کە پەکەکە چەندە  نەورۆز بووە، نەورۆز بۆ پەکەکە چەند واتادار بووە. دوای ئەوە زەکییە، ڕەهشان، بێریڤان و ڕووناهییەکان ئاگری نەورۆزیان گەشاندەوە، دەزانرێت، کە ساڵانی نەوەدەکان بە ڕاپەڕینە شکۆدارەکانی گەل بووە یەک.

بەرخۆدان و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ

بە پیرۆزکردنی نەورۆزێکی دیکە، ڕێبەر ئاپۆ کە تا ئێستا لە ئیمرالی بە دیل گیراوە، بۆ گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان گەورەترین بۆنەی شاندانە بەر بەپرسیاری، لێپرسینەوە و سەرهەڵدانبوون و گەیشتنە بە سەرفرازی. ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی وەک دیلێک ڕاگیراوە. گۆشەگیریی قورسی لەسەرە. ئێستا ناوەندی پاکتاوکردن و جینۆساید لە ئیمرالییە. بە تەنیا لەو دۆخەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی خۆی، سیاسەتەکانی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان و نەهێشتن و سڕینەوەی بزووتنەوەکانی پووچ کردووەتەوە. مرۆڤ ئەگەر سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت و پاکتاوکردن لەسەر ئیمراڵی بە باشی نەبینێت و لێی تێنەگات، ئەستەمە مرۆڤ لەوە تێبگات، کە ڕێبەر ئاپۆ چۆن و بە تا چ ڕادەیەک لە دژی هەموو ئەوانە بەرەنگاری دەکات و خاوەن هەڵوێستە. بەکورتی و کرمانجی دەبێت بڵێت، ئەگەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر – پاکتاوکار لەشەڕی بێ ئەمان و قورسی ٨ ساڵی ڕابردوودا بە ئامانجی خۆی نەگەیشتبێت، ئەوە لە سایەی بەرخۆدانی و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆوە بووە.

گەلی عەگید و قارەمانی کوردستان، هەڤاڵ و هۆگرانی خۆڕاگر!

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەی داگیرکەر – پاکتاوکار، کە هێزی لە ناتۆوە وەرگرتووە، هەر چییەک بتوانێت دەیخاتە کار، هەموو شتێکی کرد، بە هەموو توانا و دەرفەتەکانی خۆییەوە ماوەی ٨ ساڵە بە شێوەیەکی بێ وێنە، کە نمونەی نەبینراوە هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەکەمان. ئامانجیان ئەوە لە سەدهەمین ساڵی دامەزراندنی کۆماری تورکیا و رێککەوتننامەی لۆزان دا، بزووتنەوەکەمان لەناو ببەن. بۆ ئەوەش بەدەر لە هەموو ئەخلاق و ئاکارێکی شەڕ، بەبێ گوێدانە پێوەرە یاسایی و مرۆڤانەکان، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، چەکە  کیمیاییەکان و بەکارهێنانی هەموو شتێک بۆ خۆی بە ڕەوا دەزانێت. ڕژێمی فاشیست، هەموو ڕۆژێک دژی گەریلاکانی ئازادی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، خواستی وەک زاڵمێکی خوێنخۆر خۆی بەسەر سیاسەتی یاسایی و گەلەکەمان دا بسەپێنێت، هەموو کەس و هێزە بەرەنگارەکان بە گوشار و زۆرداری بێدەنگ بکات، بیانچەوسێنێتەوە و سەرکوتیان بکات و هەڵیانبگەڕێنێتەوە. لە دژی ئەو شەڕە، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە هەموو بیرو هۆشی خۆی بە شێوەیەکی بێ ئەخلاق و بێ پرەنسیپانە بەڕێوەی دەبات، ژنان و گەنجانی کوردستان لە چیاکانی کوردستان داستانی ئەفسانەیی بەرەنگارییان تۆمار کرد و گەلەکەمان لە ناسنامە و ئازادی خۆی دا هیچ سازشێکی نەکرد.

پاشایەتی ٢٠ ساڵە لە لێواری رووخاندایە

بێگومان لەم قۆناغەدا زۆر قوربانیمان دا. بەڵام بە بەرخودانمان لە دژی دەوڵەتی فاشیست، داگیرکەر و کوژەری ئاکەپە-مەهەپە، پاشایەتی ٢٠ ساڵە دیارە کە لە لێواری روخاندایە. لە دەرەوە هیچ کارتێک بۆ رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نەماوە. لە ناوخۆش لە هەموو ئاستەکەدا تووشی قەیران و گەندەڵی بووە. سەرەتا بە بەرخودانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ و بە بەرخودانی بێهاوتای ٨ ساڵەی ئێمە  ئەوە هاتە ئاراوە.

جەمسەری رەنج و ئازادی ئەنجامەکە یەکلایی دەکاتەوە

تورکیا ئێستا پێیناوەتە قۆناغی هەڵبژاردنەوە. هەڵبژاردنەکان ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچن، بە ئەنجامەکانیان دەبنە کۆتایی سەردەمێک لە کورستان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا شکست نەهێنێت، بەدڵنیاییەوە پەنا بۆ هەموو فرت و فێڵ و گوشار و ستەمێک دەبات. بەڵام هەرچییەکیش بکەن ئەستەمە خۆیان لە ئەنجامەکان رزگار بکەن. جەمسەری رەنج و ئازادی، هەموو هێزە شۆڕشگێڕە پێسکەوتنخوازەکان، هەموو کەس لە دژی فاشیزم رۆڵ، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە باشی بەڕێوەببەن، ئەنجامەکان یەکلایی دەکەنەوە، ئەم قۆناغەی لەناویداین، گەشەسەندنێکی گرنگیشی هەڵبژاردنەکانن.

پشتیوانی و هاوکاری گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان زۆر بە نرخە

٦ی شوبات لە تورکیا و کوردستان لە ١١ شار بومەلەرزە روویدا. بە دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستدا، زۆر شوێن و ناوچە وێران بوون. پشتیوانی و هاوکاری گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان بەنرخە. بە گیانی پشتیوانی و یەکێتی لە دژی بومەلەرزە، جارێکی دیکە دەرکەوت کە بە کۆمەڵایەتیبوون لە کەسایەتی ژناندا لە کوردستان، هێشتاش چەندە بەهێزە. ئێش و پەژارەمان بە هۆی بومەلەرزەوە، بە دڵنیاییەوە زۆرە. بەڵام ئێمە وەک دەزانین کە ئازارەکانی خۆمان بکەینە پاساوی بەرەوپێشبردنی وشیاریمان و لێپێچینەوە لە بەرپرسیاران. ئەو توڕەییەمان کە رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەکات، بە دڵنیاییەوە دەیگۆڕین بۆ سەرهەڵدان و بەرخودانی گەورەتر. نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ کە ئێمە لە دوای ئەو بومەلەرزە بەهێزەوە پێشوازی لێدەکەین، نەورۆزێکی جیاوازە.

بۆ ئەوەی رژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە لەناوبچێت، دەبێت مرۆڤ بە گیانی سەفەربەری تێبکۆشێت

هەم بۆ ساڕێژکردنی ئەو برینانەی بە هۆی بومەلەرزەوە دروست بوون و هەمیش بۆ لەناوبردنی رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، دەبێت مرۆڤ بە گیانی سەفەربەری تێبکۆشێت.  بەو بۆنەوەیە کە دەبێت مرۆڤ بە وشیاری ئەوەیە لە سەد ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیای داگیرکەر- قڕکەر و پەیمانی لۆزاندا قورسایی بخاتە سەر ئەو هەڵبژاردنانەی پەرەسەندنی زۆریان لێدەکەوێتەوە. لەناوچوونی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، شکانێکە بۆ ئەقڵیەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر-قڕکەر. دیارە کاریگەری ئەو ئەنجامانە هەم لە سەر پەرەسەندنەکانی تورکیا و کوردستان و هەمیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەبێت. ئەم رۆژانەی ئێمە تیایداین رۆژانێکی مێژوویین. دەبێت ئێمە هەموو رۆژ و هەموو ساتێکی زۆر بە باشی هەڵبسەنگێنین، زۆر هەوڵ بدەین و سەربکەوین. هەربۆیە کات بەزەیی بە کەسدا نایاتەوە. ئێمە لەم ماوەیەدا دەتوانین چی بکەین، ئەوە بەستراوەتەوە بە بەرێکخستن بوون و وردبوونەوەمان بۆ ئامانج و ئاستی سەرکەوتنمان.

لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بە گیانی نەورۆز خۆمان بۆ قۆناغەکە تەرخان دەکەین

هەندێک جار لە مێژوودا دەرفەت و هەلی بەم جۆرە رەخساون کە هەر ئەوەندە ماوە خوداوەند بڵێت "ئەی بەندەکەم هەنگاو بنێ!". ئەم ماوەیەی ئێمەی تێداین ماوە و کاتێکی بەم جۆرەیە. ئەم قۆناغە هەم دەستکەوت و هەمیش مەترسی و هەمیش دەرفەتی زۆری تێدایە. لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆدا، بە گیانی نەورۆز ئێمە خۆمان بۆ قۆناغەکە تەرخان دەکەین و بە شێوەیەکی گشتی خۆڕاگری دەکەین، بە دڵنیاییەوە هەرچییەک هەیە مرۆڤ سەرلەنوێ بە شێوەیەکی شکۆمەندانەتر بەدەستی دەهێنێت.

٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان کە بە بڕوا و بریارداری ئەوەی سەدەی ٢١ سەدەی شۆڕشی ژنان دەبێت، پیرۆز کرا، بووە سەرەتای پیرۆزبایی شکۆمەندانە و بڕیاردارانەی نەورۆز.

دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بکرێتە ئامانجی سەرەکی

بە پیرۆزبایی نەورۆز کە بە دروشمی "هەموو شوێنێک نەورۆز، هەمووشوێنێک ئازادی" لە چوار پارچەی کوردستان، لە چیاکانی کوردستان، لە هەر شوێنێک کە گەلەکەمانی تێدایە و ئەو نەورۆزەی کە لە ئەوروپا پیرۆز دەکرێت، دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ وەک ئامانجی سەرەکی دابندرێت. ئێمە لەو بڕوایەداین کە نەورۆزی ناوەندی کە ٢١ی ئادار لە ئامەد کە لە باکوری کوردستانە، پیرۆز دەکرێت زۆر قەرەباڵغ دەبێت. ملیۆنان کەس ئاگری نەورۆز لە گۆڕەپانی نەورۆز لە ئامەد دەکەنەوە، بە دڵ، ئیرادە و دەنگی ملیۆنان کەس هاوار بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن. لە ئیستەنبوڵ، هەموو شارە گەورەکان، لە کوردستان و ئەوروپا لەلایەن سەدان هەزار و ملیۆنان کەسەوە پیرۆز دەکرێت. ملیۆنان کەس هاوار بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ دەکەن و دروشمی "هەموو شوێنێک نەورۆز و هەموو شوێنێک ئازادی" ئاگری نەورۆز بە تەواوەتی گەش دەکەن.

ژنان و گەنجانی کوردستان، لە قۆناغی بەرخودانی نەورۆزدا بێ پسانەوە درێژەیان بە تێکۆشان داوە و لە هەموو ئاستێکدا ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرهەڵدان و بەرخودان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ دەکەن و ساڵی ٢٠٢٣ دەکەنە ساڵی سەرکەوتن.

لەسەر ئەو بنەمایە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا ئێمە نەورۆزی هەموو هاوڕێیان، گەل و دۆستانمان جارێکی تر پیرۆز دەکەین و دەڵێین بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".

ژـ . ت/ هـ . ب