پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە بازیدی ئاگری

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى بازیدی ئاگری و عەبدوڵا ئەکەلیک و گیۆنول ئۆزتورک هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەو ناوچەیەیان دەستگیر کرد.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەناوچەى بازیدی ئاگری هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى بازید و ماڵی هاوسەرۆکانی هەدەپە لەو ناوچەیەدا. پۆلیس لە ماڵی عەبدوڵا ئەکەلیک و گیۆنول ئۆزتورک هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ناوچەى بازید  دەستیان بە پشکنین کرد و دواتر هاوسەرۆکانی هەدەپەیان دەستگیرکرد.

هاوکات پۆلیس رێگای رۆیشتن بۆ بارەگای هەدەپەى داخست و چوونە ناو بارەگاکەى هەدەپە و دەستیان بە پشکنینی ناو بارەگاکە کردووە و پشکیننەکەیان تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.  

بەپێی زانیارییەکان هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ناوچەى بازیدی ئاگری بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن" دەستگیرکراون و براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەکە.

ژ.ت