پۆلیسی تورک لەوان هێرشی کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی
ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە شاری وان بە بۆمبی گازهێرشیان کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد کە بڕیاربوو پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان-دەبەپە بەرێوەی ببات.
ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە شاری وان بە بۆمبی گازهێرشیان کردە سەرکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد کە بڕیاربوو پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان-دەبەپە بەرێوەی ببات.
بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی هەرێمە دیموکراتەکان( دەبەپە) لە شاری وان لە باکوری کوردستان، بە درووشمی “ئێستا کاتی یەکێتی نەتەوەیی و ئازادییە” کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە پارکی فەقێی تەیران بەڕێوەببات و ڕاگەیەندراوێک لەوبارەیەوە بڵاو بکاتەوە، بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگری کرد.
ئەمڕۆ لە پارکی فەقێی تەیران لە شاری وان، ڕێکخستنی پارتە هەرێمە دیموکراتەکان- دەبەپە و بە بەشداربوونی بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، بە درووشمی “ئێستا کاتی یەکێتی نەتەوەیی و ئازادییە”، بڕیاربوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی بخوێندرێتەوە، بەڵام پێش دەستپێکردن بە کۆنگرەکە پۆلیس چالاکوانانی گەمارۆدا و بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازیی هێرشی کردەسەری.
دوابەدوای هێرشی پۆلیس، بە هەزاران کەس کە بەڕێوبەران و پەرلەمانتارانی هەدەپەشی تێدا بوو، ڕژانە شەقامەکانی شاری وان و درووشمی “ بێ سەرۆک ژیان نابێت: ، " کەس ناتوانێت ئێمە چاوترسین بکات" و" کوردستان بۆ فاشیستان دەبێتە گۆڕستان”یان دەوتەوە
سەرەڕای هێرشی پۆلیس بۆ سەر خەڵک، بەڵام چالاکییەکە بەردەوامی هەبوو، دواتر بە لێدوانی بەدران ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و ساڵح ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە بەردەم بینای هەدەپە، کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
ک-ش