پەرستگایەکی بەرخودان: شاخە سوور – ٣

باز یەکەم شەهید بوو لە گردی سوور، بەڵام هەستی تۆڵەسەندنەوە لەدڵی هەموو هەڤاڵاندا گەشایەوە. هەموویان دەیانزانی کە باز یەکەم شەهید نییە و دواهەمینیش نابێت.

چوار ڕۆژ جارێک ئاگر هەڵدەکرا. بۆتان بۆ ئەوەی دەرونی هەڤاڵانی باش بکات وتیشی: "ئەو تیئوریەی کە مرۆڤ زۆر خوارن بخوات و وزە وەربگرێت، راست نییە.  هەرچەنێک بخویت، لەش ئەوەندە وەردەگرێت کە پێویستی پێیەتی. سینیەک یان کەوچکێک بخوی یەک شتە. " لە کۆتاییدا نیو فەردە برنج، چەند مشتێک ئارد و کیسێک و نیو فاسولیا مابوو. ئەمە هەموو ئەرزاقەکە بوو و جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە نەبوو.

ئێمە لە زمانی مزگین دالاهۆ و ئارمانج سمکۆ و تێکۆشان دەڤریم بەرخۆدانی گردی سوورمان تۆمار کرد، کە ماوەی ٨٠ ڕۆژە بەردەوام بوو. ئەمە بەشی سییەمە.

کەس نەیوسیت بچێتە دەرەوە

دوای ئەوەی لوتکەکە بە بەشداری هەمووان دەستی بەسەرداگیرا، تەواوکارییەک بۆ هەڵسەنگاندنی گشتی بەدەست هات. بۆتان ئاماژەی بەوەدا کە بارودۆخیان خراپتر دەبێت و کێشە لە پێداویستیەکاندا هەیە. ئەگەر پێداویستیەکانیش تەواو بوو ئەوا گردەکە بەجێناهێڵن و تەنیا بە شەربەت پێویستیان پڕ دەکەنەوە و ئەگەر کەسانێکیش ئامادە نین هەر لە ئێستاوە با قسە بکەن. بۆتان بە هۆی نەبوونی پێداویستییەوە ویستی گروپێک بنێرێت و ڕایگەیاند کە ئەوانەی دەیانەوێت بچنە دەرەوە دەبێت خۆیان قسە بکەن. کەس نەویست گردەکە بەجێبهێڵێت. هەموویان یەک بە یەک قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە بەرگری دەکەن. هەڵویستێکی هاوبەش دروست بوو و هەموویان دووبارە سوێندیان خوارد. کاتێک بۆتان سووربوونی ئەوانی بینی، کەس نەنێردرا. بۆتان دەیویست دەلال بنێرێت، دەلال تازە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردبوو، بەڵام کەس نیازی نەبوو بڕوات و هەتا ڕۆژی دوایی لەوێ مانەوە.

باز بەهۆی گازی کیمیاییەوە شەهید بوو

بەپێی پلانەکە دەروازەی چارچەلا جارێکی دیکە دەکرایەوە و لەوێ چالاکی ئەنجام دەدرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی خوڵ دەڕژا، کردنەوەی سەخت بوو. دەلال لە ٦ی تەموزەوە پاسەوانی دەروازەی چارچەلا بوو. کاتێک دەنگی قاچی سەربازەکان هات، ئەویش ئێمەی ئاگادارکردەوە. باز و سەرهەڵدان چەکەکانیان هەڵگرت بەخێرایی چوونە سەرەوە. کاتێک باز لە سەنگەرەکان نزیک بوونەوە و گوێی لە دۆخەکە ڕادەگرت، لەو کاتەدا دوژمن تەقینەوە ئەنجامدا. گاز و هێزی تەقینەوەکە کاریگەری لەسەر باز دروست کرد. دوژمن لەو ڕۆژەدا گازی کیمیایی بەکاردەهێنا. بۆنی دەرمانێکی پاککەرەوەی ترش دەهات و ڕەنگەکەی سپی بوو. سەرەتا دۆخی تەندروستیەکەی خراپ نەبوو، تەنیا دڵی نەچووە سەر هیچ شتێک و نانی نەخوارد. دۆخەکەی بە گشتی باش بوو، بەڵام نەدەخەوت، کاتێک هەناسەی دەدا، ژەنەیەکی توند و تیژ لە سنگی دەهات. باز پاش کاتژمێر ١٠ی ئێوارە نەیتوانی هەناسە بدات، خەریک بوو دەخنکا.  ئامانج کە لە تەندروستی تێدەگەیشت هات. دڵی باز بە خێرایی لێیدەدا. لێدانی دڵی زۆر قووڵ و خێرا بوو. بۆ ئەوەی ژەهراوی نەبێت، ئامانج دەرزیەکی لێدا و دواتر دۆخی باز هەندێک باش بوو. کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی ویستی هەستێت، بەڵام نەیتوانی. هەروەها ئۆزگور و میزگینیش نەیانتوانی هەڵیسێنن. تەنها ئاوی زۆری دەخواردەوە. نزیکەی دوو کاتژمێر پێش ئەوەی شەهید بێت ئاوی زۆری خواردەوە. بارودۆخی باز دیسان خراپ بوو و دیسان پەیوەندیان بە ئامانجەوە کرد. هەموویان لەسەر سەری کۆبونەوە. پێش ئەوەی ئامانجەکە بێت، باز لەناکاو لە هۆشی خۆی چوو. بۆ ئەوەی پێتەوە سەر هۆشی خۆی مزگین چەند زلەیەکی لێدا. کەفێکی زەرد لە دەم و لووتی هات و دەنگێکی زۆر لە سینگی دەهات. کاتێک ئامانج هات باز شەهید ببوو. زۆر جار چارەسەری سەرەتاتی بۆ ئەنجامدر، بەڵام سوودی نەبوو.  ڕەشایی چاوی بڵاوببوە و دڵێ لێی نەدەدا. ئامانج هەم دەگریا و هەمیش هەوڵی دەدا دڵی دەست بە لێدان بکاتەوە. هەرچەندە ئەو شەهید بوو، بەڵام نزیکەی دە خولەک مەساجێکی دڵی بۆ کرد. بۆتان وتی "ئامانج، باز شەهید بوو" و ویستی بیوەستێنێت. هاوڕێیەتی نێوان ئامانج و باز جیاواز بوو و لەسەر گردی سلێمان ئەو دووانە بە تەنیا مابوونەوە و فێری یەکتر ببوون. لەبەرئەوەش قبوڵکردنی شەهادەتی باز بۆ ئامانج زۆر سەخت بوو.

سەنگەرەکەیان بە ناوی شەهید باز ناونا

بە شەهیدبوونی باز زۆر نیگەران بوون، نزیکەی گەفتەیەک لە کەمپەکەدا بێدەنگی هەبوو، لێ هەوڵدرا دۆخەکە بگۆڕن. گەریلاکان ویستیان تەرمی شەهید باز، لە بەردەم دەرگای گشتیدا بشارنەو، لەبەرئەوەی قوڵێکی نەرم هەبوو، بەڵام وتیان لەوانەیە دوژمن بیبینێت یان فڕۆکە بۆردومانی بکات. بڕیاریاندا لە شوێنێکی دیکە بەخاکی بسپێرن و ناوی سەنگەرەکەیان ناونا شەهید باز. تەرمەکە نەشێوابوو. کەنێو قوتویەکدا ناو و پاشناوی باز نووسرا لەپشت سەری دانرا. پلان دانرا کە ئەگەر سوپای داگیرکەر بکشێتەوە یان دۆخەکە ئارام بێت، بۆ ئەوەی لەوێ دەریبهێنن.

لە کاتی شەهیدبوونی مام زەکیدا لەگەڵیدا بوو

باز خەڵکی گەڤەر بوو. ئەو مەشقی شەڕڤانی نوێی لە زاپ بینیبوو. لەگەڵ مام زەکی لە شەنگال مایەوە. کاتێک مام زەکی شەهید بوو، ئەویش بریندار بوو. دوای چارەسەر دووبارە مەشقی پێکرابوو و هاتەوە بۆ شاخ. ئەو گەریلایەکی بەئەزموون بوو. کاتێک هات بۆ شاخ، لەسەر گردی سلێمان لە بەرەی باسیا ئەرکدارکرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ مایەوە. گردی سلێمان گردی سنووری هەرێمەکە بووچوون و هاتن نەبوو. لەوانەیە ساڵێک جارێک یەکێک لە بەڕێوبەرایەتییەکە سەردانی ئەوێی بکرایە. زۆر دوور بوو و لە هەرێمەکە دابڕابوو. بەڵام باز بە یەکەیەکی بچووکەوە لە هەلومەرجێکی سەختدا خاوەنداری لەوێ کرد و هەرگیز ناڕەزایی دەرنەبڕی. کاتێک یەکێک بازی دەبینی ورەی لێ وەردەگرت. مرۆڤ دەیتوانی هەموو شتێک لەگەڵی باس بکات و پێی بڵێت. کراوە بوو بۆ گفتوگۆ. پێش هەموو شتێک لە گردی سلێمان و گردی کارتال و لەم دواییانە لە گردی سوور سەرەڕای سەختیەکی زۆر رەنجێکی زۆری کێشا و خەباتی تا بەرزترین ئاست بەڕێوەبرد.

هەموو کەس دەیزانی باز شەهیدی یەکەم نابێت

لە ئەشکەوتەکەدا یەکەم شەهید بوو و کاریگەری هەبوو، بەڵام لەدڵی هەموویاندا هەستی تۆڵەسەندنەوە گەشایەوە. هەموو کەس دەیزانی باز نابێتە یەکەم و دوایین شەهید. دڵیان ئێدی ببووە پۆڵا، تووڕەییان لە بەرزترین ئاستدا بوو، هەمووان دەیانویست بچن و لە دوژمن بدەن. بۆتان پشتگیری هەموویانی کرد و نەیویست هەڵوێستی هەستیار دەربکەوێت. دەروازەی چوارچەلا بەهێز بوو. بە وتەی ئەوان، چیتر تەقینەوەکان کاریگەریان نەدەبوو. خۆی دوژمن تا ڕۆژی دوایی لەوێ تەقینەوەی ئەنجام نەدا. دوای ئەو ڕووداوە، بۆ ماوەی دوو سێ ڕۆژ زۆر ئارام بوو. کاتێک دوژمن لە سەرەوە تەقینەوەی ئەنجام دەدا، لەوێ هیچ وەڵامێک نەدەدرایەوە. ئەویش خۆی لەوێ خەریک نەدەکرد. لای خۆی ئەوێی لەناوبردووە. چونکە دوای ئەوەی دەستبەسەر ئەوێداگیرا نەچوونە لوتکە. چیتر لە سەرەوە سەروەری نەبوو. دوای داخستنی دەروازەی چوارچەلا سەروەریی دوژمن کەم ببوو. پاشان لە 13ی تەموز دوژمن چەکی کیمیایی بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەروازەی چوارچەلا بەکارهێنا. هەرچەندە چەندین ڕێوشوێنی جۆراوجۆر هەبوو، بەڵام بۆنی غاز ەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە ڕاڕەوەکان دەرنەچوو. وەک یەکەم جار بۆن و تامی شەکری لێهات.

دەنگی قیرەقیری سەربازەکان دەهاتە نێو تونێلەکان

دوای ئەوەی دەروازەی چوارچەلا و لوتکەکە داخران، دوژمن هێرشی کردە سەر هێڵی پێشەوە کە دەڕوانێتە چیای گۆڤەند. لە لوتکەکەدا دەنگی سەربازەکان دەهات، بەڵام ئیتر نەیانتوانی لەوێ بجوڵێنن. چونکە پێویست بوو بە گوریس بهاتنایە خوارەوە. ڕۆژێک لە دەرەوەی بینرا کە سەربازێک سەربازێکی دیکە دەپارێزێت. سەربازێک هەوڵی دەدا تەقەمەنی فڕێبداتە ناوەوە. لەپڕ بۆنێکی وەک گازی کیمیایی هات. بۆمبەکە تەقێنرایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گوریسەکە کورت بوو، نەچووە ژوورەوە و کاریگەری گەورەی لەسەر گەریلاکان دروست نەکرد. ئینجا ڕوویان کردە تونێلەکانی چینی ناوەوە. تونێلێک بوو بەڵام وەک سەنگەر دروست کرابوو. ٦ - ٧ پەنجەرەی هەبوو  هەر تونێلێک. ئەو گەریلایانەی کە تونێلەکەیان دروست کردبوو، پەنجەرەیەکیان لە هەر شوێنێک دروست کردبوو کە بەرانبەر بارەگاکانی دوژمن بوون. یەکێک بەرانبەر لەیلەک، یەکێک بەرانبەر خاپوشک، یەکێک بەرانبەر هەلیکۆپتەر و یەکێک بەرانبەر گۆڤەند بوو. پێشتر فڕۆکەکان ئەم شوێنانەیان بۆردومان کردبوو. دەنگی تەقینەوەکان لەزیادبووندابوو. هەندێک جار ٥٠ کیلۆگرام تەقەمەنیان بەکارهدەهێنا. گەریلاکان زۆر جار بە نارنجۆکی دەستی لە دوژمنیان دەدا. بۆسەیان لە بەرانبەر دوژمندا دادەنا، کاتێک گوێیان لە دەنگی پێیەکانی سەربازانی دوژمن بوو، نارنجوکیان هەڵدەدا. دوژمن لە سەنگەری شەهید تێکۆشاندا بوو .لەو لایەی کە بەرانبەر لەیلەک بوو، هێزەکانی گەریلا لە دوژمنیاندا و دەیانویست دروستکردنی سەنگەرەکان بوەستێنن. کاتێک جارێک تەقەیان  دەکرد، دروستکردنی سەنگەرەکانیان دەوەستاند. کاتێک تەقە دەکرا ، یان بۆمب دەتەقێنرا، هاواری سەربازەکان دەهاتە نێو تونێلەکان.

ئامانج پێشتر بریندار ببوو

ئامانج و سەرهەڵدان ڕۆژێک پاسەوان بوون کاتژمێر  ١٠:٠٠ – ١٢:٠٠. دەنگی دوژمن لە دەروازەی شەهید تێکۆشان دەهات. توانیبویان سەنگەری لەیلەک بەجێبهێڵن و بێنە ناوەوە. بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دوژمن چوونە دەرەوە و بۆمبیان هاویشت و تەقەیان کرد و جارێکی دیکە چوونە ژوورەوە. لەبەر ئەوەی زۆربەیان لەوێ دەهاتنە دەرەوە. لەیلەک لە بەرانبەر گردی سوور بوو. دوای ئەوەی ئامانج بۆ ماوەیەکی کەم لەوێ مایەوە، تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا. وایانزانی تانکەکان لێیدان، بەڵام ئامانج یەکسەر خۆی فڕێدایە ژوورەوە، هیچی لێنەهات. پاش تەقینەوەکەش سەرهەڵدان بۆمبی هەڵدا و تەقەی کرد. کاتێک سەرهەڵدان هاتە ژوورەوە، بە گاڵتەوە بە ئامانجی گوت کە "دوژمن لە دەرەوە بەدوای جەستەتدا دەگەڕێت". ئەو شوێنەی تەقینەوەکە ئەنجامدرابوو، هەڵدێر بوو. بۆیە دوژمن وایزانی ئامانج لە هەڵدێرەکە کەوتووەتە خوارەوە. بەڵام ئامانج خۆی هەڵدایە ژوورەوە، بە تەنها تاکێکی پێڵاوەکەی لە هەڵدێرەکە کەوتبووە خوارەوە.

دوژمن دەهاتە بەردەم سەنگەرەکان و تەقینەوە روویدەدا. پێشتر ئامانج بریندار ببوو. ٢٠ی تەمموز بوو.  کاتێک چووە کۆنتڕۆڵکردنی سەنگەرەکان، بەهۆی بۆردومانەو بریندار ببوو. تێکۆشین و ئوزگور بە خێرایی چوونە لای. بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە، جلوبەرگی ئامانج دڕابوون. ئامانجمان تا شوێنێک هێنا. کاتێک لە ڕێڕەوەکاندا زانیمان تەسکە و دوو کەس نابێت، تێکۆشین بە تەنها ئامانجی هەڵگرت و بۆ بارەگای سەرەکی برد. چاوەکانی ئاوسابوون، بینیمان کە بریندار بووە  و بە ڕاستی دۆخی ئامانج باش نەبوو. ئێمەش مۆڕاڵمان دەدایێ.

دوای دوو ڕۆژ سەرهەڵدان بریندار بوو

دوو ڕۆژ دواتر گەریلاکان مینێکیان بە شێوازی نارنجۆکێکی دەستی دروستکرد و فڕێیان دایە نێو دوژمن.  سەرهەڵدان بۆمبەکەی هەڵدەدا و مزگینیش دەیتەقاندەوە. کاتێک چالاکیان کرد، بینییان کە دوژمن تەقەمەنی لە جانتاکاندا داناوە و خستویەتیە بەردەم دەرگای لەیلەکەوە. سەرهەڵدان لەوکاتەدا دەستی لەسەر سەری دانا و خۆی هەڵدایە سەر زەوی و تەقینەوە روویدا. کاتێک تەقینەوەکە ڕوویدا سەرهەڵدان بریندار بوو. تێکۆشان و بۆتان هێنایان بۆ شوێنێکی ئارام. عەرەبانەیەکی گەورەی دەستی لێ بوو. ئەو عەرەبانەیەوەک ئامبولانسێک لێهاتبوو. ئەو کەسەی کە عەرەبانەکەی پاڵپێوەدەنا، دەنگی ئامبولانسی دەردەهێنا و  دەیگوت، فریاگوزاری فریاگوزاری. هەرچەند ئازار لە گردی سووردا زیاد بوو، ئەوان هەوڵی دروستکردنی ورەیان دەدا. هەوڵیاندەدا بریندارەکان ورەیان نەشکێت. بۆیەش بریندارەکان ورەیان نەدەشکاند. سەرهەڵدان لە چەندین شوێنی لەشیەوە بریندار ببوو. چەند برینێکی قووڵی هەبوو، خوێنی سەر شانی نەدەوەستا. بۆ ماوەیەکی زۆر نەیتوانی هەستێت، بەڵام هۆشی لای خۆی بوو و قسەی دەکرد. برینداری دووەمین بوو. لەبەرئەوەی زۆر خوێنی لێچوو، زوو نەیتوانی هەستێک و ماوەیەکی زۆر لەسەر زەوی مایەوە.

دوژمن بە تەقینەوەکان لەو سەنگەرە ئەنجامی بەدەستهێنابوو، گەریلاکان ئەوێیان زۆر بەکارنەدەهێنا. دوای برینداربوونی ئامانج و سەرهەڵدان بۆ پاسەوانی ژمارەکە کەم بووەوە. لە سەرەتادا دۆخی بریندارەکان خراپ بوو، بۆیەش کەسێک لای بریندارەکان دەمایەوە. دوای برینداربوونی سەرهەڵدان، شێوان. زۆر ماندوو دەبوون. کاتێک دەهاتنە لای بریندارەکان پێدەکەنین، قسەیان دەکرد، بەڵام دیار بوو زۆر ماندوو ببوون. لەبەرئەوەی گەریلا پیاوەکان بریندار بوون، بارێکی زۆر لەسەر شانی ژنە گەریلاکان بوون. رۆژێکیش پشوویان نەدەدا.

بە موشەک بۆتان بریندار بوو

دوای هەفتەیەک کاتێک بۆتان چوو بۆ ئەوەی سەنگەرەکە کۆنتڕۆڵ بکات، دوژمن لە گردی لەیلەک بە موشەک لە دەروازەی لەیلەکیدا. بەهۆی بەهێزی موشەکەکە بۆتان ١٠ مەتر بەرز بووە و بەر دیوارەکە کەوت. بۆتان کەسێکی بەهێز بوو. بۆ ئەوەی نەچن بیهێننەوە، بەو دۆخەی خۆی کە بریندار بوو، گەڕایەوە. بەو کەسانە گوت کە چوون بۆ لای، کە هیچ لێنەهاتووە و لێرە بڕۆن. خۆی تا بارەگای سەرەکی هات. بە راستی ئیرادەیەکی بەهێزی هەبوو و خۆی بێئیرادە نەکرد. دەیزانی گەریلاکان مۆڕالی پێ وەردەگرن و پێویستە زوو دۆخی باش ببێت. بۆ بریندارەکان خواردنی جیاواز دروست دەکرا، بەڵام بۆتانی قبوڵ نەدەکرد. خواردنی تایبەتیش، حەلوای ئارد بوو، بۆ بریندارەکان چایان تێکەڵ دەکرد. ئێمە وتمان 'ئەمە خواردنی تایبەتی بریندارەکانە' بۆتان نەیدەخوارد. گوێیەکی تەقیبوون، سنگیشی بریندار ببوو، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم هەستایەوە. ئێدی پاسەوانی بۆ ئەو قەدەغە بوو. گاڵتەیان دەکرد و دەیانگوت، هەڤاڵ بۆتان ئەمجارەش دوژمن نەیتوانی هیچت لێبکات. ئەیوش دەیگوت، ١٢ ساڵە ناتوانێت شتێکم لێبکات و ئێستاش ناتوانێت."

بۆتان هەموو شتێکی گردێکی سوور بوو

کاتێک بۆتان بریندار بوو، کاریگەری کردە سەر هەمووان، چونکە ئەو پێشەنگی شەڕەکە بوو. تەنانەت ئەگەر برینەکەی کەمێکیش بووبێت، کاریگەری لەسەر ورەی هەمووان هەبوو، بەڵام بۆتان بە خێرایی هاتە سەر خۆی و بە هەمان ورە و پەرۆشییەوە هەستایە سەر پێ. بۆتان پێشتر لە قاچیەوە بریندار ببوو، چاوێکی نەدەبینی و دوو پەنجەی دەستی ڕاستی قڕتابوو. لە هەموو شوێنێکەوە بریندار ببوو. تەقینەوەکە کاریگەری گەورەی لەسەری دروست کرد، بەڵام بۆ ڕۆژێکیش لەسەر زەوی نەبوو. دەیوت: "دەبێت لەنێو هاوڕێکان بم" ئەو فەرماندەی هەرێم و فەرماندەی گردەکە و هەندێک جار چێشتلێنەر و هەندێک جاریش خەباتکاری تەندروستی بوو. بە کورتی، هەموو شتێکی گردی سوور بوو. لە هەموو کارەکانیدا لەلایەن هەموو گەریلاکانەوە لە هەموو بوارێکدا پشتیوانی لێدەکرا.

کاتێک دەنگی سەربازەکان دەهات، پێش هەموو کەسێک، بۆمبی هەڵدەدایە نێو دوژمن. گەریلاکان ڕێگەیان پێنەدەدا بڕوات، بەڵام ئەو دەڕۆیشت. گەریلاکان پێیان دەوت: تۆ فەرماندەی ئێمەیت، ئەگەر شتێکت بەسەربێت، ئێمە ناتوانین خۆڕاگری بکەین." دەیوت: "ئێوە هەمووتان میلیتانی ئاپۆیین، ئێوە هەمووتان ئیرادەتان هەیە. ئەگەر شتێکیش بەسەر مندا بێت، ئێوە ئەرکی خۆتان جێبەجێ دەکەن. هەرشتێکیش ڕوو بدات، نابێت ڕێگری دروست ببێت. چونکە دوژمن ئەگەر بزانێت هەڤاڵێک بە تەنیاش لەو تونێلانەدا هەناسە دەدات، ئەوان هێشتا ناتوانن لە ئێمە نزیک ببنەوە، ئەوان زۆر ترسنۆکن."

نیو فەردە برنج، کەمێک ئارد و لە کیسیەک زیاتر فاسولیا

دوای شەهیدبوونی باز، دەرگای چوارچەلا بەهێزکرا و ئەوێ زۆر بەکارنەهێنرا. زانرا کە دوژمن ناتوانێت لە یەک کاتدا هێرش بکاتە سەر هەموو نهۆمەکانی ئەم ئەشکەوتە. لەبەر ئەوەی کە هەڵدێرێک هەبوو، سەربازەکان نەیانتوانی بچنە ژوورەوە، تەنها بە گوریس تەقەمەنیان شۆڕدەکردەوە و دەیانتەواندەوە. بۆتان و دەلال لە نهۆمی ناوەڕاست بوون و هەرگیز  نەدەخەوتن. شەو و ڕۆژ خواردنیان دەبرد. هەموو پێداویستی گەریلاکانیان دابین دەکرد. پێیان دەوت، "ئێوە کۆردینەی ئێمە دەکەن بۆ شەڕ. ئەوانیش دەیانگوت: "ئەم ئەرکە لە ئەستۆی ئێمەیە. ئەگەر سەربازەکان شۆڕببنەوە بۆ ئەم قاتە، ئێمە قاچیان دەگرین و ڕایاندەکیشین. ئەم قاتە ناموسە. دەلال گەنج بوو، بۆ یەکەم جار بوو دوژمنی بینی، بەڵام  زۆر بوێر و ئازا بوو.

چوار ڕۆژ جارێک ئاگر هەڵدەکرا. بۆتان بۆ ئەوەی مۆڕالی هەڤاڵان باش بکات دەیوت، : " ئەو تیئوریەی کە مرۆڤ زۆر خوارن بخوات و وزە وەربگرێت، راست نییە.  هەرچەنێک بخویت، لەش ئەوەندە وەردەگرێت کە پێویستی پێیەتی. سینیەک یان کەوچکێک بخوی یەک شتە. دەیویست هەڤاڵان رازی بکات. بۆتان کاری لوجیستیکی دەکرد. لە کۆتاییدا نیو فەردە برنج، چەند مشتێک ئارد و کیسێک و نیو فاسولیا مابوو. ئەمە هەموو ئەرزاقەکە بوو و جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە نەبوو. شۆربای برنج یان ئاوەکەی زۆر دروست دەکرا. بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر پێ بمێننەوە و پاسەوانی بکەن خواردنیان دەخوارد. بۆ تێربوون خواردنیان نەدەخوارد. شەکر و خوێ نەبوو. هەموو خواردنەکان بێ خوێ بوون و هەڤاڵان ئێدی فێر ببوون. کاتێک فاسولیا لێدەنرا، زۆر  نەدەکوڵێنرا. بۆتان دەیوت، " بەتنها بخورێ بەسە." هەندێک ئاوی تەماتەیان تیدەکرد. بە تەنها خواردنی بریندارەکان تایبەت بوو. بەو ساوەرەی کە هەڵگیرابوو، خواردن بۆ برینداران دروست دەکرا.

هەموو گەریلایان هێزیان لە بۆتان وەردەگرت

بۆتان هەموو کاتێک دەیگوت، " ئەگەر شتێکمان لێبێت، ڕێکخستن لەبارەی ئێمە دەڵێت، بە رۆحی کەمال و زیلان ژیان و بەرخۆدانیان کرد. دەمدەویست لە نێو بازنەی دوژمندا کە هەڤاڵان لەم دۆخەدا بوون، بێ ئەرزاق بمێنن، بەڵام فەرمانەکانی ڕێکخستن بۆ ئێمە گرنگن." نەک بۆ  بەرزکردنی مۆڕالی گەریلاکان وایدەگوت، بەڵکو، لە دڵەوە ئەو قسانەی دەکرد. زۆر دڵسوز بوو. لەبەرئەوەی بڕوای بەم شتە هەبوو، گەریلاکانیش زیاتر پشتیان پێدەبەست. هەموو گەریلاکان هێزیان لە بۆتان وەردەگرت. نەبوونی خواردن نەدەبووە کێشە. کەس باسی خواردنی نەدەکرد و نەیاندەوت، بێ خواردن ناتوانین بەرگری بکەین. هەندێک ئاوی پەنیر لای ئەوان مابوو. بۆ ژەهراویبوون بەکاردەهێنرا. گەریلاکان هەندێک جار لە تونێلەکان هاواریان دەکرد، هەڤاڵان وەرن. هەڤاڵ بۆتان ئەمڕۆ دەست و دڵی باشە. دۆخاوەی بۆ ئێمە دروست کردووە." زۆر کەم بوو، کەس تێر نەدەبوو، بەڵام دەیانکردە مۆڕاڵ، لە جێگەی دۆ، ئاوی پەنیریان دەخوارد.

بۆتان ببووە مامۆستای ژیانیان، هەموو تیئۆریەکان کە مرۆڤ دەیگوت نابێت، ئەو دەیکرد بە ڕاست. بڕوا، ئیرادە و بڕیارداری ئەو، زۆر بەهێز بوو، مەحاڵی دەکردە ڕاستی. بە راستی زۆر ژیر و لەسەر خۆ بوو و سووربوو لەسەر ئەنجامدانی کارەکانی.

برینداربوونی ئوزگور

دوای برینداربوونی بۆتان، جموجووڵی دوژمن کەم بوو. دوژمن لەسەر گردەکە دەستی بە دروستکردنی سەنگەر کرد، هەوڵی دەدا دەروازەی شانەشین بگرێت. دوژمن هەموو رۆژێک خوڵی دەکردە ئەو دەروازەوەوە. گەریلاکان هەموو رۆژێک دەچوون دەروازەکەیان پاک دەکردەوە. دوژمن دیوی شەهید تێکۆشینی بۆردومان کرد، ئەو دەرگایەشی کردەوە. هەڤاڵان وتیان ئەو دەروازەیە ناگرن و ئەگەر هاتن، شەڕ دەکەن. ویستیان لەوێ چالاکیەک بکەن. دوای ئەوەی لوتکەکە دەستیبەسەرداگیرابوو، پەیوەندی لەگەڵ خوارەوە پچڕابوو و نەدەزانرا دوژمن دەیەوێت چی بکات. ئوزگور لە ٢٠ی ئابدا کە ویستی چاودێری جموجووڵی دوژمن بکات، کاتێک سەری بردە دەرەوە، تەقینەوەیەک روویدا. کەوتە ژێر فەردەکان کە وەک سەنگەر دروستکرابوون. بەهۆی تەپ و تۆز هیچ شتێک نەدەبینرا.  کاتێک فەردەکانی لەسەر خۆی لادا، بۆتان هات. وتی، "قسە مەکەن، پێویستە دوژمن نەزانێت بریندار هەیە." بۆ ئەوەی کاتێک دوژمن هات، بزانرێت، قۆتوی ئاوی تەماتەی لە سەنگەرەکە دانابوو. بەهۆی تەقینەوەکە قۆتویەک بەر سەری ئوزگور کەوتبوو و برینێکی گەورە دروست کردبوو. دەموچاوی سووتابوو، ڕەش ببوو. ئوزگوریان سواری عەرەبانەی دەستی کرد کە وەک ئامبولانس دەناسرا و بردیان بۆ بارەگای سەرەکی کە وەک نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەبینرا. لەو دۆخانەدا مۆڕاڵ بەرزدەکرایەوە، بۆ ئەوەی بریندارەکان بەهێز بن.

هەڤاڵان سەرەتا ئەزمونیان نەبوو کاتێک دوژمن تەقەمەنی بەکاردەهێنا. تاوەکو ئەزمونیان پەیدا کرد، زۆریان بریندار بوون. کەلوپەلی تەندروستی زۆر نەبوو. بە چادر و کێبڵ فەردەیان دروست دەکرد، کێ بچووبایاتە خوارەوە بۆ پاسەوانی، ئەرکی دروستکردنی فەردەی پێدەسپێردرا. لە سەنگەرەکاندا زۆر تەقینەوە روویاندابوو، هەموو ئامێرێکیان بەکاردەهێنا. لەبەرئەوەی قوماش و پەمبو و برین پێچ کەم بوو، هەڤاڵان جلی ژێرەوەی خۆیان بۆ پاککردن و بەستنی برینەکان بەکاردەهێنا.

ف.ق