ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە چوارەم ڕۆژیدا بەردەوامە

چالاکیی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا لە چوارم ڕۆژیدا گەیشتە شاری دوریسبورگی ئەڵمانیا.

چوار ڕۆژە گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا دەستیان بە چالاکیی ڕێپێوانی درێژمەودا کردووە، ئەم چالاکییە ساڵانە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.

گەنجانی شۆڕشگێڕ ئەمجارە لە شاری کۆڵنەوە دەستیان بە ڕێپێوانەکە کردووە و ئەمڕۆ، لە چوارەم ڕۆژیدا چالاکییەکەیان گەیاندووەتە شاری دوریسبورگی ئەڵمانیا.

گەنجان بە وتنەوەی سرودی “چەرخا شۆڕەشێ” و دروشمی “یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن” ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆیان دەستپێکرد و لە ئێستادا بەردەوامیی پێدەدرێت.