پەیەدە بەبۆنەی ٨-ی مارسەوە کۆبوونەوەیەکی بۆ ژنان ڕێکخست

ئەنجوومەنی ژنانی پەیەدە بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان، لە شاری سلێمانی بە بۆنەی نزیكبوونەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان) ٨ مارس( کۆبوونەوەیەکی بۆ ژنان ڕێکخست.

بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو  لە ژنان، ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەدە) و نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان بۆ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخست.

لە کۆبوونەکەدا هێلین محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی پەیەدە بۆ ژنان قسەی کرد و سەرنجی ڕاکیشایە سەر تێکۆشانی ژنان و ئەو رۆژە کە وەك ڕۆژی جیهانی ژنان ناسراوە، باسی چیرۆک دروستبوونی ئەو ڕۆژەی بۆ ژنان کرد و پێشەنگانی ژنانی جیهانی بەبێر هێنایەوە.

هاوکات هێلین محەمەد سەرنجی ڕاکێشایە سەر تێکۆشانی ئەمرۆی ژنان و وتی: لە ئیستادا لە کەسایەتی ساکینە جانسز، زیلان کناجی، کوڵناز کەراتاش، ئاڤیستا خابور، لەیلا قاسم، شیرین عەلەمهولی و ئارین مێرکان ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ ئازادی ژنانی جیهان دەکەن، بۆیە دەبێت ئێمەش لەو چوارچێوەدا تواناکانی خۆمان پێشبخەین و تێکۆشان لەبەرامبەر هەموو زوڵم و ستەمێکی دەسەڵاتداری و پیاوسالای فراوان بکەین.

ف.ق