پژاک و کۆدار: پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی شۆڕش دەبێت

پژاک و کۆدار بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی بەرەونگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی شۆڕش دەبێت.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی بەرەونگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی ئەو خەباتانە، کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق دەنگیان دایەوە، ژنانی کورد بوونەتە پێشەنگی ڕاستەقینەی تێکۆشانی دژی سیاسەتەکانی سیستەمی پیاوسالاری و توندوتیژی. لە سایەی قوربانیدانی هەزاران ژن لە ڕیزەکانی گەریلادا، ئەمڕۆ ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن بووەتە تەواوکەری پارادایمی 'کۆمەڵگەی دیموکراسی-ئیکۆلۆژی'".

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئەمڕۆ بەبێ ئازادی ژنان و جێبەجێکردنی شۆڕشی ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان، کۆمەڵگا ناتوانێت ئازادییەکی تەواو بەدەستبهێنێت. بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی بەرەونگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات بۆ پاراستنی هەبوونی ژن و کۆمەڵگا لە بەرامبەر سیستەمی فاشیست، شەڕەنگێز و ئەشکەنجەدەری ئێران، کە کەلتورێکی توندوتیژی دژ بە ژنان بەسەریاندا دەسەپێنێت، مسۆگەرکردنی راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە.

ژنانی کورد بە پێشەنگایەتیکردن بۆ ژنانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەورەترین دەستکەوتیان بۆ خۆیان و هەموو کۆمەڵگاکان لە بواری سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیدا بەدەستهێناوە. لە سایەی ئەم تێکۆشانە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق، ژنانی کورد بوونەتە پێشەنگی ڕاستەقینەی خەباتی دژی سیاسەتەکانی سیستەمی پیاوسالاری و توندوتیژی. لە سایەی قوربانیدانی هەزاران ژن لە ڕیزەکانی گەریلادا، ئەمڕۆ ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن بووەتە تەواوکەری پارادایمی 'کۆمەڵگەی دیموکراسی-ئیکۆلۆژی'.

پەرەسەندنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنی کورد لە کاتێکدایە کە کاریگەرییە قوڵەکەی بووەتە هۆی پێکهێنانی بەهێزی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەرانسەری ئێران و ژنان ئاڵای خەباتی شۆڕشگێڕانەی هەموو گەلیان هەڵکردووە لەو وڵاتەدا. ئەم بزووتنەوەیە سەلماندی کە ڕێگای ئازادی کۆمەڵگا بە ڕێگای ئازادی ژندا تێدەپەڕێت و سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژنانی تێکۆشەر و ئازادی ژنە لە سیستەمی پیاوسالاری و دژە ژن.

ئەمڕۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پێشەنگەکانی ڕاپەڕینی ژنانی ئێران بارێکی قورستریان لە ئەستۆ گرتووە. بێ گومان لە سایەی ئەو خەباتانەدا ڕۆژی ئازادی لەسەر دەستی ژنان هەڵدێت و راپەرینیش بە قازانجی هەموو کۆمەڵگا و گەلان دەبێت.

ئەندازیاری سەرەکی بیرۆکە و ئایدۆلۆژی ئازادی ژن ڕێبەر ئاپۆیە کە بە هەوڵە بێکۆتاکانی توانی لە ڕێگای خۆڕزگارکردن رێگە بۆ سوپایەکی ئازادیخوازی ژنان بکاتەوە. ئەمڕۆ ژنانی کورد لە ڕیزەکانی هێزی گەریلادا ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆیان بوەستن. شۆڕشی ژنی کورد کە بنەمای ڕێنێسانسی مۆدێرنی سەدەیە، شۆڕشێکی تەواوە بۆ ژنان لە هەموو لایەنە سیاسی، سەربازی، فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتیەکاند، کە نمونەی لە مێژوودا کەم بینراوە.

ئەمڕۆ چارەنووسی 'کۆمەڵگە و ژن و ئیکۆلۆژی' پەیوەستە بە خەبات و ئازادی و لە سایەی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژن کۆمەڵگەیەکی نوێ لە کوردستان سەرهەڵدەدات. پارێزەرە ڕاستەقینەکانی ئەم کۆمەڵگایە ژنە جەنگاوەرەکانن.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و کۆمەڵگەی دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لەم کاتەدا کە راپەرین لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە، داوا لە هەموو ژنان دەکەن کە بۆ سەرکەوتنی 'ژن، ژیان، بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان. پێشەنگایەتی ژنان دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی شۆڕش و گەیشتن بە ئازادی بۆ هەموو مرۆڤە چەوساوەکان لە سەرتاسەری ئێراندا. ژن هێزی دیموکراتیزەکردنی ئێرانە. پێویستە هەموو چین و توێژ و جەماوەر شانبەشانی ژنە تێکۆشەرەکان لە دژی دەسەڵاتی فاشیست و توندوتیژی ئێران کە کەلتووری ستەم و شەڕەنگێزی و توندوتیژی و قڕکردنی گەیاندووەتە بەرزترین ئاست. پژاک و کۆدار بە ڕێکخستنی ژنان لە چوارچێوەی ڕیزەکانی خۆیاندا، سوپای ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دامەزراندووە، لە سایەی ئەوەوە ژنان دەتوانن بە پێشەنگایەتیکردن لە هەموو بوارەکانی ڕێکخستنی پراکتیکیدا، گەلەکەمان لە ئازادی نزیک بکەنەوە. ئەم سوپای ژنە بۆتە پاڵپشت و بناغەی سەرەکی کۆمەڵگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی توندوتیژی و پیاوسالاری. ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگا و زامنی بەختەوەری کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە."

ف.ق