عێراق هێزی ڕەوانەی شەنگال کرد

سوپای عێراق هێزی رەوانەی شەنگال کرد و لە چیای کۆڵکی ڕۆژئاوای شەنگال جێگیرکران.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا سوپای عێراق هێزێکی رەوانەی شەنگال کرد.

بەپێی زانیاریەکان ٢٥٠٠ سەرباز بۆ شەنگال رەوانەکراون و لە گوندەکانی مەدیبان، شیخا سبا خدر، هەرێمە سنوریەکان و چیاک کۆڵکا جێگیرکراون.

بەرپرسە سەربازیەکانی عێراق رایانگەیاند کە هێزە ٢ هەزار ٥٠٠ کەسیەکە شەنگال تا رەبیعە کۆنتڕۆڵ دەکەن.

بەمەش هەموو سنوری نێوان باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

دوای بریارەکە، ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال کرد.

ف.ق