رێگای سەدان گوندی باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە داخران

لە شارەکانی دەرسیم، خارپێت، چەولک، مەلەتی، جۆلەمێرگ و وان، ب سەدەما بارینی بەفرێکی زۆر، رێگای سەدان گوند داخران.

لە باکووری کوردستان بارینی بەفر بەردەوامە. لە شارەکانی دەرسیم، خارپێت، چەولک، مەلەتی، جۆلەمێرگ و وان، ب سەدەما بارینی بەفرێکی زۆر، رێگای سەدان گوند داخران. لە ئامەد و ئێلح، هەروەها لە بەرزاییەکانی شڕنەخ و سێت و بەفر و باران پێکەوە و لە مێردین، ئامەد، ئێلح، شڕنەخ، سێرت و روحای بەفربارین کاریگەریەکی زۆری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردوە. لە وان و جۆلەمێرگ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر کە ٢ رۆژە دەبارێت، رێگای ٣٤٩ گوند داخران.

دەرسیم

لە دەرسیم بەفرێکی زۆر باریوە، لە ناوەندی دەرسیم رێگای ١١ گوند، لە پیلوموری رێگای ٤٠، لە پولور رێگای ٢٦ گوند، لە قسلە رێگای ٢١ گوند، لە مازگر رێگای ١٨ گوند، لە خوزاد رێگای ١٣ گوند، لە پەرتاخ رێگای ١٠ گوند، لە چەمیشگەزەک رێگای ٤ گوند و بە گشتی رێگای ١٤٣ گوند داخران. هەروەها رێگای نێوان ئەرزینگان و پیلەموری بەهۆی بەفرەوە داخرا. لەسەر رێگای خرپێت رێوشوێن گیراوەتە بەر. ناوچەکانی پولور، پیلەمور و خۆزاد بە بەفر خەمڵێنرا. لە ناوچەی پولور نزیکی مەترێک و نیو بەفر باریوە.

خارپێت

لە خارپێت، لە بەرزاییەکان بەفرێکی زۆر باری. لە ناوەندی شار رێگای ٥ گوند، لە ناوچەی باسکلێ رێگای ١٠ گوند، لە مەعدەن رێگای ١٥ گوند، لە دەپ رێگای ٢٢ گوند، لە کۆڤانجیلەر رێگای ١٠ گوند و لە پالۆ رێگای ١٦ گوند و لە سیڤیرجە رێگای ١٠ گوند و بە گشتی رێگای ٨٨ گوند داخران.

چەولک

لە ناوەندی جەولک و هەموو شارەکە لەدوێنێەوە بەفر دەبارێت. لە هەرێمە بەرزەکانی شارەکە، نزیکەی ٤٠ سانتیمەتر بەفر باریوە. لە هەموو شارەکە بە گشتی رێگای ٢٨١ گوند بەهۆی بەفرەوە داخراون.

مەلەتی

لە مەلەتی لەدوێنێوە بەفر دەبارێت. تیمەکانی شارەوانی لەسەر رێگا سەرەکیەکان دەستیان بە پاککردنەوەی بەفرەکە کرد.

جۆلەمێرگ

لە جۆلەمێرگ لەدوێنێوە بەفرێکی زۆر باریوە و تا ئێستاش لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت. بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگای ٢٠ گوند و ٤١ گوندی بچوکی سەر بە ناوەندی جۆلەمێرگ و رێگای ٥٦ گوند و ٧٨ گوندی بچوکی دیکە داخران. تیمەکانی پاککردنەوە دەستیان بە پاکردنی جادەی گوندەکان کرد.

لە هەندێک هەرێمی شاخاوی جۆلەمێرگ زیاتر لە مەترێک بەفر باریوە. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ لەناو بەفر گیریان خوارد. تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە رزگارکردنی هاوڵاتیان کردووە.

وان

یەکێک لەو شارانەی کە زۆترین بەفری لێباریوە وانە. رێگای ١٥٤ گوند و گوندی بچووکی سەر بە ناوچەکانی وان داخران. لە مکس رێگای ٧٠ گوند، لە ئەلباک رێگای گوندێک، لە شاخێ رێگای ٣٣ گوند و لە پایزئاڤا رێگای ٥٠ گوند داخران.

ف.ق