رژێمی ئێران دوو کۆڵبەری شەهید کرد

دوێنێ دوو کۆڵبەر لە سەر سنوری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ڕژێمی ئێران کەوتنە ناو چەمێکەوە و خنکان.

بەپێی زانیاریانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەسکەندەر محەمەدی ٣٥ ساڵی نیشتەجێی گوندی بەستێی سەر بە هەرێمی پشدەری باشوری کوردستان و ئەبوبەکر محەمەدی ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی گۆڕەشیری سەر بە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی گولەبارانی هێزەکانی ئێرانەوە کەوتنە ناو چەمیکەوە و خنکان.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دوو کۆڵبەرەکە کاتێک لەنێوان گوندی بەستێی سەر بە هەرێمی پشدەری باشوری کوردستان و گوندی گۆڕەشیری سەر بە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕین، کەوتونەتە کەمینی هێزەکانی ئێران. بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەرەکە کەوتونەتە ناو چەمی قاسمەڕەش و خنکاون.

ف.ق