شاندێکی شاری سلێمانی سەردانی چادری بەرخۆدانی شەنگالی کرد

شاندێکی شاری سلێمانی سەردانی چادری بەرخۆدانی شەنگالیان کرد کە لەبەردەم ئاسایشی ئێزیدخان هەڵدراوەتەوە.

شاندەكەی باشوری کوردستان، كە پپێکهاتوە لە نووسەر، ڕۆشنبیر، چالاكوانانی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی ژن و ڕۆژنامەنووسان ‌و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانییەوە سەردانی شەنگالیان كرد، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەندامانی خۆبەرێوبەریی شەنگال، سەردانی چادری بەرخۆدانیان کرد.

شاندەكە لە چادری بەرخۆدان كە ١٢٥ ڕۆژە لەبەردەم ئاسایشی ئێزدخاندایە لە شەنگال، لەلایەن چالاکوانانەوە پێشوازییان لێکرا ‌و پاشان، دکتۆر حەکیم بە ناوی شاندەکەوە، قسەی کرد و پشتیوانیی شاندەکەی بۆ خەڵکی شەنگال دەربڕی و وتی: چالاکییەکەی خەڵکی شەنگال، بە کردەوە بوە بە بەها و بەرخۆدان و سەرکەوتنی خەڵکی شەنگال.

خالید شەنگالی، بە ناوی ئاسایشی ئێزدخانەوە بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و سوپاسی خۆی بۆ سەردانەکەیان دەربڕی.

ف.ق