دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له هۆڵی چێشتخانه‌ی سوڵتان له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کەنەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و کەسایەتی و هاوڵاتیانی گەرمیان کۆبوونەوە.
له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا، ئه‌حمه‌د قه‌ره‌مووس، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی هاتنی شانده‌كه‌یان بۆ باشوری كوردستان و وتی: ئامانجمان له‌م سه‌ردان و گفتوگۆیانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان و هاوڵاتیان و ڕۆشنبیر و کەسایەتییەکان، ڕێگیری كردن له شه‌ڕی كورد به كورد، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی ماڵوێرانی نه‌بێته‌وه، ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌ڕی دژی گه‌لی كورد به‌رپا کردووە، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌یه‌وێت له باشور شه‌ڕ له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان دروست بكات، كه ته‌نها هه‌ر خۆی سودمه‌نده لێی.
دواتر، ئاسیا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی كه‌نه‌كه، قسەی کرد و وتی: ده‌وڵه‌تی تورك ئامانجی له‌ناوبردنی گه‌لی كورده، چ باشوور بێت یان ڕۆژئاوا، جیاوازیی نییه، بۆیه پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه پارێزگاریی له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، ڕێگا نه‌ده‌ین ئه‌وه‌ی به ده‌ستهاتووه له‌ناو ببرێت، ئێستا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گەلی کورد هه‌یه له‌لایه‌ن دوژمنانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه، پێویسته ڕێگه‌نه‌ده‌ین دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هێرش بكه‌نه سه‌رمان.
دواتر ئاماده‌بووان قسەیان کرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، پێویستە لایه‌نه سیاسیە كوردییه‌كان یهكههڵویستبن و ڕێگه نه‌ده‌ن دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هێرش بكاته سه‌ر هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان و گرنگیشه ئه‌و شه‌ڕی ئێستا په‌ده‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ده‌رببڕێت و شه‌قامی كوردی بجوڵێنرێت.
ف.ق