شاندی شەنگال لەگەڵ حزبی شیوعی و گۆران کۆبووە

لە چوارچێوەی ڕیزە کۆبوونەوەکانی لە سلێمانی، پارتی ئازادی دیموکراتی ئیزدیان ئەمرۆ لەگەڵ هەریەک لە تەڤگەری گۆران و حزبی شوعی کۆبووە.

شاندەکەی شەنگال پێکهاتوە لە هەریەک عومەر ساڵح  سەرۆکی پارتی ئازادی ئێزدیان، نەعام کرو سندی ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ژنانی ئێزدی، سەهام دەخیل رەشۆ ئەندامی پەیوەندیەکانی تەڤگەری ئازادی ژنان ئێزدی لە شەنگال، میرزا بەکر بیسو ئەندامی ئەنجوومەنی عەشایەری شەنگال و سلێمان شەنگالی نوێنەری پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدیان لە سلێمانی، ماوەی پێنج  ڕۆژە لە شاری سلێمانین بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەسەر باردۆخی شەنگال.

ئەمڕۆ شاندەکەی شەنگال سەرەتا سەردانی بزوتنەوەی گۆرانی کرد لە مەکۆی سەرەکی ئەو بزوتنەوەیە و لە لایەن عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە و شاندێکی یاوەری لێکرا.

دواتر شاندەکە سەردانی کۆمیتەی پارێزگای  سلێمانی حزبی شیوعی کوردستانی کرد و لە لایەن هەریەک لە شلێر عبدالمەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە و شاندێکی باڵای یاوەری پێشوازیان لێکرد.

لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکاندا شاندەکەی شەنگال داواین لە هەردوو لایەنی سیاسی کرد کە پشتگیری خۆیان بۆ گەلی شەنگال دەرببڕن و پشتیوانی گەلی ئیزدی بکەن و کار بکەن بۆ ئەوەی ئێرادەی خۆبەرێوبەری شەنگال بناسرێت.

هەروەها ئەو شاندەی شەنگال باسی مەترسی داگیرکاری تورکیا کرد لەسەر شەنگال و کوردستان و داوای لە پارت و لایەنە سیاسیەکان کرد، هەموو لایەک پێکەوە ڕووبەرووی ئەو داگیرکاریە ببنەوە، چونکە تورکیا ئامانجی داگیرکردنی هەموو خاکی کوردستانە بە تایبەتیش شەنگال.

ف.ق