شێخ شەمۆ فەرماندەیەکی یەبەشە: ئێمە پشتگیری لە بڕیارەکانی گەلی خۆمان دەکەین

شێخ شەمۆ یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەی  بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەڵێت: "گەلی ئێمەی ئێزدی هەر بڕیاریک بدات ئێمە لە پشتیانین".

دەرباری پیلانەکانی پارتی و حکومەتی عێراق لەسەر گەلی شەنگال شیخ شەمۆ یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەی کرد.

ئەو فەرماندەیە وتی، ئێمە یەکینەی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) دوای فەرمانی ٣ ئابی ٢٠١٤ خۆمان ڕاگەیاندووە و گەلی ئێزدی دەپارێزین و هێزێکی فەرمی عێراقین، وتیشی: گەلی ئێمەی ئێزدی هە بڕیاریک بدات ئێمە لە پشتیانین، هەرچی پێوست بێت ئەگەر ڕوحیشمان بێت ئامادەین پێشکەشی بکەین.

 یەبەشە دەنگی دایک و خوشکانی ئیزدیە

ئەو فەرماندەیە یەبەشە جەختی لەوەکردەوە، یەبەشە لە ڕۆژی گران و زەحمەتدا دامەزراوە و بەرخودان و بەرەنگاریی کردووە. یەبەشە دەنگی دایک و خوشکانی ئێزدیانە، ئێمە هێزێکی فەرمین لە عێراق و شەنگال بۆ هەر بڕیارێک لەسەر گەلی ئیزدی بدرێت دەبێت ڕای ئێمە وەربگیرێت. ئێمە سەردانی بەغداشمان کرد و پێمان ڕاگەیاندن، ئەو بڕیارەی ئێوە ڕەتکراوەتەوە و جێگای قەبووڵ نییە، زۆر لایەنی بەهێزیش پشتگیری ئیمەیان کرد".

شێخ شەمۆ سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی هەندێک لایەنی سیاسەت بۆ سەر لێشیوان یەبەشە-یان وەک هێزی پەکەکە بە بەغدا ناساندووە و وتی: "ڕاستە پەکەکە لە شەنگال ڕۆڵێ گرینگی هەبوو بە دەیان شەهیدی بۆ پاراستنی ئێزدییەکان و شەنگال داوە، ڕێگایان کردەوە بۆ ئەوەی  سەدان هەزار کەس لە دایک و خوشکانی ئیزدی نەکەونە دەستی داعش و رزگاریان کردن، بەڵام کاتێک ئەرکی خۆیان تەواو کرد و شەنگال ئازاد بوو ئەوان شەنگالیان بەجێهێشت، ئێمە هەمیشە سوپاسی ئەوان دەکەین، بەڵام ئێمە وەک یەبەشە هێزێکی عێراقین و لە کچ و کوڕانی شەنگال پێکهاتوین".

هەرچی پێوست بێت دەیکەین

ئەو فەرماندەی یەبەشە وتیشی: ئێمە لە گەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یکگرتوەکانیش کۆبوونەوەمان کردووە و پێمان وتون، ئێمە قبووڵ ناکەین ئەو پلانە لە ناوچەکەی ئێمە  پێکبێت، گەلی شەنگال ناکەوێتە ناو یاریی سیاسی بارزانی، تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی پلان لەسەر گەلی ئێمە پێکبێنن، بۆ ئەوەی ئەو پلانانە پوچەڵ بکەینەوە هەرچی پێوست بێت ئێمە وەک یەبەشە بێدەنگ نابین.

‌هێرش ناکەینە سەر کەس، هێرشیشمان بکەنە سەر بەرخودان دەکەین

ئەگەر بیانەوێت بە زۆری و بە هێز ئەو رێککەوتنە لەسەر شەنگال پێکبێنن، ئەوە ئێمە دەڵێین: ئێمە هێرش ناکەینە سەر کەس، بەڵام ئەو بێتە ناوچەکە و هێرش بکاتە سەرمان ئەوا ئێمەش بەرخودان دەکەین، ئینجا ئەگەر هێرشەکان سیاسی بێت یاخود سەربازی ئێمەی لەبەرامبەریان ڕادەوەستین.

شیخ شەمۆ لە کۆتایی قاسەکانیدا داوی لە کچان و کوڕانی ئیزدی کرد، کە بەشداری ڕێزەکانی یەبەشە و یەژەشە بن و هێزی ئیزدخان فراوان بکەن بۆ ئەوەی پێش لە پیلانەکانی نەیارانی گەلی ئیزدی بگرن.

ژ.ت