شەنیاشار: داوا دەکەین کەسانی خاوەن ویژدان خاوەنداری لە دۆزی ئێمە بکەن

خانەوادەی شەنیاشار سەردانی گۆڕستانی کەسوکاریان کرد کە کوژرابوون و وتیان: داوا لە کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین خاوەنداری لە دۆزی ئێمە بکەن.

چالاکی ئیشکگری خانەوادەی شەنیاشار لە رۆژی ٤٠ـەمیندا بەردەوامە. بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە یەکەمجارە کە خانەوادەکە ناچێتە بەردەم دادگای روحا.

دایە ئەمینە شەنیاشار و فەریدی کوڕی، لە ماڵەکەیان لە پرسوس چالاکی ئیشکگریان ئەنجامدا.

فەرید شەنیاشار سەردانی گۆڕی حاجی ئەسوەدی باوکی و عادل و جەلالی برای کرد. بەهۆی نەخۆشیەوە دایکی نەتوانی سەردانی گۆڕی هاوسەر و کوڕەکانی بکات.

فەید شەنیاشار لە گۆڕستانەکە قسەی کرد و رایگەیاند، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ، نەیانتوانیەوە لەبەردەم دادگای روحا چالاکی بکەن وتی، "ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپە ٣ کەسی ئێمەی کوشت. ٣ ساڵە کۆمەڵکوژیەکە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە. ئێمە هیوامان بە دادپەروەری هەیە و بەردەوام دەبین لەسەر داواکاریمان بۆ دادپەروەری. داوا لە کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین، پشتگیری لە دۆزی ئێمە بکەن."

ف.ق