شەش چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا، لە سنوری پارێزگای کەرکوک، شەش چەتەی داعش کوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای ٢٠ی پۆلیسی کەرکوک، هێزەکانیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێریی جوڵەی چەتەکانی داعشیان کردوە.

جەختیشکردەوە، لە ئەنجامی ئەو چاودێرییەدا، چەتەکانی داعش کرانە ئامانج، بەو هۆیەوە شەش چەتەی داعش کوژران.

شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش، لە سنووری شارۆچکەی داقوق-ی باشووری پارێزگای کەرکوک، هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و سێ پۆلیس کوژران.

ف.ق