شڤان سەعید سزادراوێکی بادینان رەوانەی نەخۆشخانەکرا

یەکێک لە سزادراوانی بادینان بە هۆی مانگرتنەوە لە ناو زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر، دۆخی تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند بەیانی ئەمڕۆ شڤان سەعید، یەکێک لە سزادراوانی بادینان بەهۆی بەردەوامبونی لە مانگرتن دۆخی تەندروستی تیچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

 ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژە ٥٢ زیندانی لە چاکسازی گەوران کە ١٢یان سزادراوانی بادینان و شیلادزێن، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و دەڵێن سورن لەسەر مانگرتنەیەیان تا ئەو کاتەی بە مافە یاساییەکانی خۆیان دەگەن.

 پێشتر زیندانیان لە نامەیەکی کراوەدا ڕایانگەیاندبوو بە بڕیارێکی سیاسی مافی ئازادکردنی بە مەرجیان لێسەندراوەتەوە و ڕێنادرێت ئازاد بکرێن، بەو هۆیەوە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

 دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنی زیندانیان، ژمارەیەکیش لە چالاکوانان و ڕۆژنامەسان لە دەرەوەی زیندان دەستیان بە مەنگرتن بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە کرد.

ف.ق