سکاڵا لە دژی ئەو پۆلیسە تورکە تۆمار کرا کە بە زرێپۆش منداڵێکی کوردی کردبوو بە ژێرەوە

لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ سکاڵا لە دژی ئەو پۆلیسەی دەوڵەتی تورک تۆمار کرا، کە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی کوردی کردبوو بە ژێرەوە و برینداری کردبوو.

پۆلیسێکی دەوڵەتی تورک بە زرێپۆش لە ١ی نیسان لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی کوردی بە ناوی نیهاد شەڕزان ئاکدۆغان کردبوو بە ژێرەوە و برینداری کردبوو.

لە دوای رووداوەکە نیهاد شەڕزان ئاکدۆغان برایە نەخۆشخانە و ئێستا لە ماڵەوە بەردەوامە لەسەر چارەسەری.

بنەماڵەى ئاکدۆغان سکاڵایان لە دژی ئەو پۆلیسە تۆمار کرد، کە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەى لێدەخوڕی.

باوکی ئاکدۆغان لەگەڵ عەبدولکەریم ئاکدۆغان هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەى گەڤەر و ئەندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە - OHD) پارێزەری یوسف چۆبان ئۆغڵو رۆیشتن بۆ داواکاری گشتی لە گەڤەر و سکاڵایان تۆمار کرد.

ژ.ت