سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن لە دورتموند ئیدانە کرا

بە دەستپێشخەری بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆ-ژن لە شاری دورتموندی ئەلمانیا لە دژی سیاسەتە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی زیندانیان سیاسی پەیرەی دەکات، چالاکیەک بەڕێوەچوو.

لە چالاکیەکە دا سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، ئیدانە کرا.

هاوکات گەنجان، چالاکی مانگرتن لە خواردن کە زیندانیان سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان پێکردووە، بەرز نرخاند.

چالاکیەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند و سرودی "چەرخی شۆڕش" و دروشمی "بژی خۆڕاگری ناو زیندانەکان"، "ئازادی بۆ زیندانیان سیاسی" وترایەوە.

ز.ش