سەربازانی سوپای تورک هەڵیانکوتایە سەر گوندێکی ئەرزرۆم

سەربازانی سوپای تورک لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی قەرەیازیی سەر بە ئەرزرۆم هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و گەوڕەکان.

گوشار و زۆردارییەکانی سوپای تورک لە باکوری کوردستان بەردەوامە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورک لە ناوچەی قەرەیازیی سەر بە ئەرزرۆم هەڵیانکوتایە سەر گوندی ئەلوجارێ. لەو هەڵکوتانەدا  سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و ئاخوڕ  دەستیانکرد بە گەڕان و پێشکنین و پشکنینەکەیان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو و دوای ئەوە سەربازەکان گوندەکەیان بەجێهێشت.

ژ.ت