سەرەک جاشەکەی میدیاتی مێردین کە کەسێکی کوشتبوو دەستگیرکرا

شیرین ئاکچای سەرەک جاشەکەی ناوچەی میدیاتی مێردین کە گەنجێکی بە ناوی مەزلۆم چەلیک کوشت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە چەکەوە و لەگەڵ پاسەوانەکانی 'سوێندی وابەستەبوونی' خوارد لەگەڵ براکانیدا دەستگیرکرا.

دوێنێ لە گوندی مەسکەنی میدیاتی سەر بە مێردینی باکوری کوردستان سەرەک جاشێک بە ناوی شیرین ئاکچای و براکانی بە ناوی وەیسی و مەحسوم ئاکچای گەنجێکیان بە ناوی مەزلۆم چەلیک کوشت.

تەرمی چەلیک لەلایەن خانەوادەکەیەوە بەخاکسپێردرا. لە ڕاپۆرتی پزیشکی داد دا ئەوە خرایەڕۆ کە چەلیک بە گولە کوژراوە.

شیرین ئاکچای و براکانیشی دوای وەرگرتنی وتەکانیان، لەلایەن دادگای سزای سوڵحی میدیاتەوە بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست ڕەوانەی زیندانکران.

سەرەک جاشەکە دوای ئەوەی کە مەزلۆم چەلیکی کوشتبوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەیەکی لەگەڵ ٣ کەسی چەکدار بڵاوکردەوە و سوێندی وابەستەبوونی بە دەوڵەتەوە خوارد.

ف.ق