هه‌واڵی به‌په‌له‌: پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر

سوپای عێراق هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر گەنجانی مەخمور

سەرلەبەیانی سوپای عێراق لە شوێنە ستراتیژییەکانی دەوروبەری کەمپی مەخمور دەستی بە جموجۆڵ کرد و سەربازەکانی جێگیر کرد. دانیشتوانی کەمپەکە بەرامبەر بەوە وەستانەوە و خۆڕاگرییان کرد. سوپای عێراق لە هەندێک شوێن ویستی هێرش بکاتە سەر گەنجان.

سوپای عێراق لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە خاڵە ستراتیژیەکانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) سەرلەنوێ دەستی بە هەوڵەکانی گەمارۆ و ئابڵۆقەدانی کەمپەکە کردووەتەوە.

بەو هۆیەوە خەڵکی مەخمور رێگەیان لێگرتوون و نەیانهێشت جێگیر بن و چواردەوری کەمپەکە بگرن.

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە سوپای عێراق هەوڵ دەدات سەربازانی خۆی لە شوێنە ستراتیژیەکان جێگیر بکات.

سەربازان هەوڵ دەدەن کە هێرش بکەنە سەر گەنجانی کەمپەکە، کە رێگرییان لێدەکەن.

هـ . ب