سزادراوانی بادینان لە زینداندا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان کە لەلایەن پەدەکەوە ٦ ساڵ سزا بەسەریاندا سەپێنرا، بۆ شەرمەزاکردنی بارودۆخی خراپی ناو زیندان، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان کە لەلایەن پەدەکەوە ٦ ساڵ سزا بەسەریاندا سەپێنرا، بۆ شەرمەزاکردنی بارودۆخی خراپی ناو زیندان، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
لە هەولێر ١٦ی شوبات، شێروان شێروانی، ئۆمێد سەعید، گوهدار زێباری، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا، بە ٦ ساڵ زیندانی سزادران.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز، ئەمڕۆ هەر ٥ رۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان، بە ئامانجی شەرمەزاکردنی خرابی شوێن، خواردن، مامەڵەی خراپی بەرپرسانی زیندانەکە و فشاری دەروونی، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
ف.ق