سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگی زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانیەکی هەدەپەدا سەپێنرا

سزای ٨ ساڵ و ٦ مانگی زیندانی بەسەر یەعقوب ئالماچ هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی سەپێنرا.

٤مین دانیشتنی دۆزی 'ئەندامێتی رێکخستن' لەدژی ئالماچ لە چوارەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

ئاڵماچ کە دەستگیرنەکراوە، پارێزەرانی بۆ دانیشتنەکە نارد. لیژنەی دادگا بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستن' سزای ٢ ساڵێک و ٨ مانگ و بە بیانوی 'هەوڵدان دژی دوڵەتیش ٦ ساڵ و ١٠ مانگ سزای زیندانی بەسەر ئاڵماچدا سەپاند.

پاریزەران بڕیارەکە دەبەنە دادگای تێهەڵچوونەوە.

ف.ق