"تاوەکو ئێمە هەبین دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم خاکە داگیر بکات"

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتیی هێزەکانی یەژاستار لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بەرەنگاری دەکەن و رایانگەیاند، "تاوەکو ئێمە هەبین دەوڵەتى تورک ناتوانێت بە ئاسانی ئەم خاکە پیرۆزە داگیر بکات".

گەریلاکانی کوردستان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور دا گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن. گەریلاکان بە ورەبەرزی و بە بەهێزی بەشداری چالاکییەکان دەبن و رایانگەیاند، "ئێمە بڕوامان بە هێزی خۆمان هەیە و تۆڵەى هاوڕێ شەهیدەکانمان لە دوژمن دەکەینەوە. ئێمە بە چالاکییەکانمان دوژمن تێکدەشکێنین".

گەریلاکان رێگا بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک نادەن و لە وتەکانیاندا باسیان لە سەرکەوتنەکانی تێکۆشانی پەکەکە کرد و رایانگەیاند، لەم شەڕەدا مێژوو دەنووسنەوە و لە دژی دوژمن سەرکەوتنی گەورە بە دەست دەهێنن.

دڵی هەر گەریلایەک وەک گڕکانێکە. بە چاو و دڵی خۆی دەدوێت. شەڕڤانانی کوردستان کاتێک پێدەکەنن و بزەیەک دەخەنە سەر لێوەکانیان خۆیان دەخەنە دڵی هەزاران مرۆڤەوە. گەریلاکان دەڵێن، "کات کاتی سەرکەوتنە" و وتیان، "ئێمە بە هێزی خۆمان شەڕێکی گەورە دەکەین و سەردەکەوین. حەماسەت و ورەمان زۆر بەرزە".

شەڕڤانانی ئازادی بە پێشەنگایەتیی یەژاستار بۆ بەدیهێنانی ئازادی لە دژی هێرشەکان گیانی خۆیان بەخت دەکەن. گەریلاکانی ئازادی لە دوا پەیامیاندا وتیان، "ئێمە شەڕڤانانی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەین. ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین و دوژمن ژێر دەخەین. تاوەکو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەبن دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئاسانی ئەم خاکە پیرۆزە داگیر بکات. تێکۆشانمان بە بێ راوەستان بەردەوامی دەبێت".

ژ.ت