تاژێ: دەستی چەپەڵ ناتوانێت جارێکی دیکە لە شەنگال کۆمەڵکوژیی بکاتەوە

تاژێ وەڵامی هەڕەشەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکی لە بارەی شەنگالەوەدایەوە و ڕایگەیاند، دەستی چەپەڵ ناتوانێت جارێکی دیکە لە شەنگال کۆمەڵکوژیی بکاتەوە، تاژێ دەشڵێت: کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەموو کاتێک زیاتر هەڵوێستی بەرهەڵستکاریی هەیە و بەرخۆدان دەکات.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی – تاژێ دەربارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و هێرش بۆ سەر شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەرچووە و ڕاگەیەندراوە، دەوڵەتی تورک ئێستاش دەیەوێت تەواوکاریی هەمان فەرمان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان – پەدەکە جێبەجێ بکات.

تاژێ سەردانی وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک، خلوسی ئاکار و سوپاسالاری تورکیا یاشار گولەری لە عێراق و باشووری کوردستان بە بیرهێناوەتەوە و باسی ئەوەی کرد کە تەقینەوەکانی بەغدا دوای سەردانەکە و داعش ڕێکەوت نییە، ئاماژە بەوەشدەکات کە “ئەم تەقینەوەیە لە چوارچێوەی پیلانگێڕیی و هاوپەیمانیدا کراوە، ئێمە ئەم تەقینەوەیە لە بەغدا شەرمەزار دەکەین و دەڵێین دەوڵەتی تورک بە پیلانگێڕی و هاوپەیمانی ناتوانێت سەربکەوێت”.

تاژێ ڕاشیگەیاندووە، پێشتریش سەردانی سەرکردە عێراقییەکان بۆ تورکیا یان سەردانی بەرپرسانی باشوری کوردستان بۆ تورکیا ئەنجامدرابوو، بەم دیدارانە دەوڵەتی تورک دەیەوێت حکومەتی عێراق کۆنترۆڵ بکات کازمی خۆی لە دۆخی لەدەستدانی دەسەڵاتدایە بۆیە هەموو هەوڵەکانی بۆ مانەوەیە لە دەسەڵاتدا بەو هۆیەشەوە شەنگال بووە ئامانج.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تاژێ تیشکی خستووەتەسەر، قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەبارەی هەڕەشەی هێرش کردن بۆ سەر شەنگال و دەڵێت: “بەم قسانە جارێکی دیکە کۆمەڵگەی ئێمە هەڕەشەی لێ دەکرێت ئەم هەڕەشەیە تەنیا لەسەر کۆمەڵگەی ئێمەی ئێزدی نییە، بەڵکو لەسەر خاکی عێراق، لەسەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانە وەک زانراوە، سەدان بنکەی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق و باشووری کوردستان هەن دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا و بە بێدەنگی خاکی باشووری کوردستانی داگیرکردووە و ئێستاش دەیانەوێت داگیرکاریی خۆیان بەرفراوان بکەن ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی تەواوی خاکی باشووری کوردستانە، هەروەها داگیرکردنی موسڵ و کەرکوکی لە ڕێگەی شەنگالەوە کردووەتە ئامانج هەر جارەو بە هەڕەشە و پلانێکی چەپەڵ دەیانەوێت دەسکەوتەکانی خەڵکی ئێزدی لەناوببەن و لەناویان ببەن، هەڕەشە لە کۆمەڵگەی ئێمەی ئێزدی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا، کە مەترسی لەسەر ئێمە گرنگ نییە، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی و هەموو کۆمەڵگای ئێزدی ناترسین و هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێین”.

هەروەها تاژێ جەختدەکاتەوە کە کۆمەڵگەی ئێزدی ئێستا خاوەنی هێزی بەرگریی و خۆبەڕێوەبەریی خۆیەتی و زیاتر دەڵێت: “بۆ بەفەرمیکردنی خۆبەڕێوەبەری چیمان لە دەست بێت دەیکەین، چونکە خۆبەڕێوەبەریی مانەوە و کۆتایی ئێمەیە، لەبەر ئەوە لەم چوارچێوەیەدا ئێمە لە هەموو شوێنێک لەسەر پێین لەو کاتەوەی کە ئەو ڕێککەوتن لەسەر شەنگال واژۆ کراوە، گەلی ئێمەی ئێزدی بۆ شکستپێهێنانی ئەو ڕێککەوتنە لەسەر پێ بوون ئەمە قۆناغێکی شکۆدارە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی تاژێدا هاتووە “دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەو ئەنجامەی کە دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، بۆیە ئێمە داوا لە هەموو ئێزدیانی شەنگال و دەرەوەی وڵات و هەموو جیهان دەکەین خاوەنداریی لە شەنگال بکەن و خۆبەڕێوەبەری بپارێزن و شەنگال لە فەرمانێک ڕزگار کرا و خۆی بنیادنایەوە، دەستی چەپەڵ جارێکی دیکە ناتوانێت لە شەنگالدا کۆمەڵکوژیی بکاتەوە”.

ف.ق