گەریلای هەپەگە کەنداڵ ئومێد لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ناوچە شاخاوییەکانی رەشکێ لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان شەهید بوو و دوای پشکنینی دی ئێن ئەی و لە دوای ٧ مانگ تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەیان کردەوە. بنەماڵەکەى تەرمی ئابی-یان لە گۆڕستانی بێکەسانی جۆلەمێرگ و بە بڕینی بەفری سەر گۆڕەکەى، لە گۆڕەکەیدا دەرهێنا و بردیان لە گۆڕستانی کارشیاک لە ناوچەى رێیا ئارموش لە وان بە خاکیان سپادر.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، جگە لە ئەندامانی بنەماڵەکەى رێگایان بە هیچ کەس لە خزمان و ناسراون و چالاکوان و رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار و وڵاتپارێزێک نەدا بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئەو رۆڵە تێکۆشەرەی گەلی کورددا بکەن.
تەرمی پەهلیڤان کۆپێ بە خاکسپێردرا
لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەر لە رۆژانی ١٠ و ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا بۆ سەر دارستانی ساهی لە بەدلیس، گەریلای هەپەگە قوربان پەهلیڤان (پەهلەوان) شەهید بوو بوو. بنەماڵەکەى لە پزیشکی داد لە بەدلیس تەرمی رۆڵەکەیان وەرگرتەوە و بردیانەوە بۆ گوندی پولور لە ناوچەى کۆپ و بە خاکیان سپارد.

ژ.ت