گەریلای یەژاستار بە نازناوی نودا بەستا (جانان تان) لە ئۆپراسیۆنی ٢ بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە بەدلیس شەهید بوو بوو. دەوڵەتی تورک لە دوای ١٠ مانگ تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەى کردووە و بنەماڵەکەى تەرمەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسەکان دەرهێنایەوە و بردیانەوە بۆ زێدی خۆیان.
بنەماڵەکەی دوێنێ تەرمی نودا بەستا رۆڵە شەهیدەکەیان لە گۆڕستانی دێرۆ لە ناوچەى ئەبخێ لە پارێزگای وان بە خاکسپارد.
لە کاتی بە خاکسپاردنی تەرمی نودا بەستادا، گوندەکە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە گەمارۆدرا و رێگایان نەدا جگە لە ئەندامانی بنەماڵە هیچ کەسێکی تر بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنەکە بکات.
ژ.ت