تورکیا  ٨٨٣٥ کم٢ خاکی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردوە

لە کۆنفراسی لە نیوان شەر و ئاشتی دا، باس لەوکرا کە تورکیا مەترسیە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنها لە سوریا و ڕۆژئاوی کوردستان ٨٨٣٥ کم٢ داگیرکردوە و لەو ناوچانە سیاسەتی بە تورکردن بەرێوە دەبات.

کۆنفراسی لە نێوان شەر و ئاشتی دا لە پانێلی دوومدا درێژە بەکارەکانی خۆێدەدات. لە پانێلەکەدا سێ بابەت پێكشەش کران. نورشەن حسین نوێنەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر ناونیشانی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر داگیرکاری تورکیادا بابەتی یەکەمی پێشکەش کرد.

"ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر داگیرکاری تورکیادا"  

نورشەن حسێن باسی لە ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد لە پێکهێنانی خۆبەرێوبەری دێموکراتی هاوکات هێرشەکانی تورکیا  لەسەر ئەو پارچەی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا ڕۆژئاوای کوردستان هیچ کاتێک هێرشی نەکردووەتە سەر دەوڵەتی تورکیا و بە پێچەوانەوە تورکیا بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ، لەبەرامبەردا ڕۆژئاوا بەرگری لە خۆی دەکات، سیستەمی دیموکراسی گەشە پیدەدات لە ناو گەلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو دیموکراسیەش تورکیا دەترسێنی، لەبەر ئەوەی تورکیا دژی دیموکراسیە.

هاوکات نورشەن حسێن وتی تورکیا سێ ئۆپراسێۆنی لە دژی خاکی سوریا  کردوە لە ماوەی ڕابردوو، ئۆپراسێۆنی یەکەم: لە باب و عەزاز و جەرابلوس بوو کە لە ناوچانە کورد بونیان نیە، ئۆپراسێۆنی دووم: لە دهۆکی کانتۆنی عەفرین بوو کە ناوچەیکی کوردیە، ئۆپراسێۆنی سێەم لە دژی سەریکانی و گرێ سپی بوو، بە گشتی تورکیا ٨٨٣٥  کیلۆمەتر دوو جار لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان سوریای داگیرکردوە، لەو ناوچانە سیاسەتی بە تورکردنی دەسپێکردوە دێموگرافیای ئەو ناوچەیە دەگۆرێت دوور لە هەموو پێوانەکانی مافی مرۆڤ بەرێوە دەبات.

نورشەن حەسەن وتیشی، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ ئەو ناوچانە ٨٠٠ هەزار کەس ئاواربون، سێ هەزار کەس بە ئەنقەست کوژراوان، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ١٣٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی کەم ئەندام بوون، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بە هەزاران ژن ڕفێندراون و دەستدرێژیان کراوەتە سەر، ٣ ملیۆن داری زەیتون لە عەفرین هەیە کە ٪٩٠ ئابوری عەفرین پێک دێننن کۆی دەسکەوتی ئەو ئابوریە تورکیا دەی دزێت ، ١٦٠ خوێندگە لە ژێڕ دەسەڵاتی تورکیادا لە ناو خاکی سوریادا کراونتە سەربازگە.

نورشەن حسێن باسی ئەوەی کرد، سەرەرای هەموو ئەو هێرشانە، بەڵام ڕۆژئاوای کوردستان تا ئیستا خۆڕاگرە و ئەزموونێکی نموونەیی پێكشەشی جیهان دەکات، ئەوەش وایکردوە لە جیهاندا بناسرێت  و لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێز لەسەر بناغەی بەرژەوندی گشتی گەل پەیوەندی دروست بکات.

مەترسیەکانی تورکیا لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 لە درێژەی پانێلی دوومدا هاوژین مەلا ئەمین مامۆستای زانکۆ بابەتێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی مەترسیەکانی تورکیا لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی، " لە ئیستادا تورکیا ڕۆڵی دەوڵەتێکی سەرکێشی داگیرکەر دەبینێت لە ناوچەکەدا، نموونەشیان لە مێژوو هەبوە، پێشتر عێراق دەوڵەتێکی سەرکێش بوو و بۆ دەوڵەتانی تر ببووە مەترسی، بەهەمان شێوەی ئیستا تورکیا بە شێوازێکی توندتر بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات و بووەتە مەترسی بۆ سەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام  دوور نیە لەماوەیەکی نزیکدا تورکیاش بە دەردی عێراق بڕاوت و زۆر بە قۆڕسی باجی سەرکێشیەکانی بدات.

هاوکات لە درێژەی پێشکەش کردنی تەوەرەکەدا، هاوژین مەلا ئەمین ئاماژەی بەوەدا، لە ئیستادا هەموو پێوەرەکانی دەوڵەتی سەرکێشی تێدایە، بەوەی کە مافەکانی مافی مرۆڤ پێشیل دەکات، هاوکاری ڕێکخراوە تێرۆستیەکانی وەک داعش و بۆکۆحەرام، جەبهەت ئەلنوسرە دەکات، دژی ئازادی ڕادەربڕین و نەتەوە و کەلتورە جیاوازەکانە، دەستدرێژی دەکاتە سەر دەوڵەتانی تر، دەستێوەردانی ئاشکرا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، جوڵەکانی تورکیا هاوشێوەی نازیزمە، لەبەرامبەردا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگیان بەرامبەر تورکیا هەڵبژاردوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تورکیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ئەو دەستدرێژیانەی تورکیا بەواتای ئەوە نایەت بەم شێوەیە بۆی بچێتە سەر، چونکە لە ئیستادا مەترسی بۆسەر یەکێتی ئەورپاش دروست کردوە.

هەموو ئەو سەرکێشیانەی تورکیا دەبینرێت و چاوەرێ ناکرێت تا سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگ بێت، چونکە لە ئیستادا ئیدارەیکەی نوێ لە ئەمریکاش هەیە، ئەو ئیداریە جموجۆڵەکانی تورکیای بە دڵ نیە و پشتگیری ناکات ئەوەش بۆ تورکیا پێشهاتێکی خۆش نیە.

"ئاشتی و پێکەوە ژیان لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک"

لە درێژەی پانێلی دوومدا، لەتیف فاتح فەرەج ڕۆژنامەنوس و نوسەر بابەتێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی "ئاشتی و پێکەوە ژیان لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک". ناوبراو ئاماژەی بەودا کە سیستمی سە دەست بە ئەنقەست کاریان لەسەر ئەوە کردوە کە پێکهاتەکانی کەرکوک ناکۆک بن و ئاڵۆزیان دروستکردوە، لەبەر ئەوەی دەسەڵات سوود لەو ئاڵۆزیە وەردەگرێت، ئەوەی کە لەدژی گەلێک دەست درێژی دەکات کەسەکەکانن نەک گەلێکی تر، بۆیە دەبێت ئێمە بەرامبەر گەلان لێبوردەبین و متمانە بەگەلان بهێنین کە ئێمە دووژمنی ئەوان نین، متنابە پێ بهێنین کە ئەو زەویانەی داگیریان کردوە خاکی ئەوان نیە، تەنها بە شێوازی متمانە و ئاشتیانە دەتوانین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین، نەک بە هاندان بە گوڕکردنی نەتەوەپەرستی.

ف.ق