تورکیای داگیرکەر گوندەکانی حەفتانین و مەتینایان بۆردوومان کرد

سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە لایەن هەپەگە و گورزی کەمەرشکێنی لێ دەدرێت، بۆردوومانی گوندەکانی حەفتانین و مەتینا دەکەن و زیانێکی زۆری مادیان لە خەڵکی ناوچەکە داوە

 گەریلا گورزی کەمەرشکێن لە ‌هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەدات، دەوڵەت لەبەرامبەر ئێرادە و هێزی گەریلا بێ چارە ماوە و  گوندەکانی ناوچەی حەفتانین و مەتینا بۆردوومان دەکات لە ئەنجامی بۆردوومانی هێرشەکانی ١٢ی ئەیلولی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر گوندەکان زەرەر و زیانێکی زۆری مادی لە خەڵکی ناوچەکە داوە.

بە گوێرە زانیارەیەکان لە ١٢ی ئەیلول لە کاتژمێر ٩ی بەیانیەو تا سەر لە ئێوارە سوپای دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گوندەکانی سەرار ، ئەدنێ، دەشیشەی بەرواری باڵایان بۆردوومان کردوە، هەر بەپێ زنیاریەکانی دەوڵەتی تورک نەک تەنها دەوربەری گوندەکان بەڵکو ناوەندی گوندەکانیان بۆردوومان کردوە. لە ئەنجامی بۆردوومانەکە زەرەر و زیانێکی زۆری مادی بەر خەڵکی ناوچەکە کەوتوە و هێلەکانی پەیوەندی و کارەبا پچڕاوە.