ڕێواس فایەق: لە باشوور میدیای ئازاد زۆر لاواز بووە

ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە باشووری کوردستان میدیای ئازاد لاواز بووە و ئەو راگەیاندنەی تاوانەکانی حکومەت دەشارێتەوە بەهێز بووە.

سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی پیشێلکاریەکانی دژی رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە.

ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی سەنتەری میترۆ کرد و وتی، "ڕاگەیەنراوی پارتەکان هەیە، گەل دەیانبینێت و دەیانناسێت. لەلایەکی دیکەوە هەندێک میدیا هەن کە خۆیان وەک بێلایەن لەقەڵەمدەدەن، بەڵام پارتەکان پشتگیریان دەکەن و دەزانرێت کە نزیکی ئەوانن، هەوڵ دەدەن گەندەڵی بشارنەوە، بانگەشەیان بۆ دەکەن. گەل دەیانناسێت و دەزانێت. لەلایەکی دیکە میدیای ئازاد هەیە کە چاو و گوێی خەڵکن. بەڵام ئێستا لە لاوازترین سەردەمی خۆیاندان. بە تایبەتی لاوازکراون و لەجێگەیان هەندێک میدیا کە لایەنگری پارتەکانن، بەهێزکراون."

ڕێواس فایەق باسی ئەوەشی کرد، "حکومەتەکەمان بڕیار لەدژی یاساکان دەدات. بەوهۆیەوە ٣ ساڵە میدیای ئازاد لاواز بووە. ئەو ئامارەی کە سەنتەری میترۆ ئاشکرای کرد، پیشانی دەدات کە میدیای ئازاد نەماوە."

ف.ق