ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پیران تاوەکو ئێستاش بەردەوامە

لە پیران ١٠ رۆژ لەمەوبەر سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و ئاگریان بە دارستانەکان بەردا و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

١٠ رۆژ لەمەوبەر سەربازانی تورک دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی، ئاگریان لە دارستانەکانی چیای گۆرسێی گوندی پیرەژمانی ناوچەی پیرانی ئامەد بەردا. ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش نەکوژاوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، دوێنێ شەو ئاگرەکە زۆر تەشەنەی سەندبوو، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەمبووەتەوە، بەڵام لە هەندێک جێگە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. باسی ئەوە دەکرێت کە ئاگرەکە زۆر فراوان بووە.

لەلایەکی دیکەوە راگەیەنرا کە ئاگرەکە بۆ گوندەکانی نەربیش و وشکالای ناوچەی میارانی خارپێت تەشەنەی کردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.