ئاگری دارستانەکانی لیجەی ئامەد ٤ رۆژە بەردەوامە
دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد، ئاگر بەر دارستانەکان کەوت، ٤ رۆژە دارستانەکان دەسووتێن.
دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد، ئاگر بەر دارستانەکان کەوت، ٤ رۆژە دارستانەکان دەسووتێن.
سوپای داگیرکەری تورک ٤ی حوزەیران لە کارنیچاخای ناوچەی لیجەی ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. دوای ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەکە ئاگرکەوتەوە.
راگەیەنرا کە هەلیکۆپتەرەکان لە دەهلی ئاخایان دابوو و دواتر ئاگر کەوتبووە.
بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوەتەوە.
ف.ق