ئاگری دارستانەکانی لیجەی ئامەد تەشەنەی سەندووە

ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە دارستانەکانی گۆڕەپانی کەلەکێی ناوچەی لیجەی ئامەد ئاگرکەوتەوە.

ئاگرەکە سەرەتا لە گوندی حسێنیکا کەوتەوە و لە دارستانەکانی ناوچەکە بڵاوبووەوە. هۆکاری ئاگرەکە کە دوای نیوەڕۆ دەستی پێکرد، نازانرێت.

سەرچاوەیەک لە ناوچەکە رایگەیاند، هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نییە و بەو هۆیەوە بڵاودەبێتەوە.

راگەیەنرا کە ئەگەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، لە ٧-٨ گوند بڵاودەبێتەوە.

ف.ق