یەبەشە: دەبێـت گەلەكەمان لەدژی داگیركاری تورك و پەدەكەی هاوكاری سەرهەڵبڕن

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەبەشە پەیوەست بەهێرشی ئەمڕۆ لەسەر كۆمەڵگەی تل عۆزەیر لەشەنگاڵ راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند؛ دەبێت گەلەكەمان"ئێزیدیەكان" لەدژی داگیركەری تورك و پەدەكەی هاوكاری سەریان هەڵبڕن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگاڵ"یەبەشە"، لەسەر هێرشی ئەمڕۆی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەسەر كۆمەڵگەی تل عۆزەیر لەشەنگاڵ راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە. یەبەشە رایگەیاند لەئەنجامی ئەو هێرشەدا، هێزەكانی هیچ زیانێكیان پێ نەگەیشتووە.

راگەیەندراوەكەی یەبەشە وەهایە:

ئەمڕۆ لەكاتژمێر 15:30 فرۆكەی بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی كردە سەر كۆمەڵگەی تل عۆزەیری سەر بەشەنگاڵ. دەوڵەتی داگیركەری تورك لەم هێرشەیدا ئەنجامێكی بەدەستنەخست و هێزەكانمان هیچ زیانێكیان پێ نەگەیشتووە.

وەكو دیارە كاتێك چەتەكانی داعشی سەر بەدەوڵەتی داگیركەری توركی فاشیست لەساڵی 2014دا هێرشیان كردە سەر شەنگاڵ، یەكێك لەو شوێنانەی لەبەرامبەر بەو هێرشانە راوەستا، خەڵكی كۆمەڵگەی تل عۆزەیر بوو. لەم كۆمەڵگەیەدا بەدەیان شەهید و بریندار بوون. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلەكەمان لەو بەرخۆدانەی خۆی هیچ كاتێك پاشگەز نەبوونەوە. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی توركی داگیركەر ویستی ئەو رۆحی بەرخۆدانە بشكێنێت و ویستی بەهێرشی ئاسمانی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان زەوت بكات. لەقۆناخێكی وەهادا كە گەلەكەمان لەكۆچبەریدان و لەژێر خێمەكاندا دەژین، دەیانەوێت گەل نەگەڕێنەوە سەر خاكی پیرۆزیان. ئەم هێرشە ئامانجی دەوڵەتی داگیركەری تورك و پەدەكەی هاوكاری نیشان دەدات. گەلەكەمان رووبەرووی فەرمان بوویەوە و هیچ كاتێك دەستی لەخاكەكەی بەرنەداوە. بەو هێرشانە و بەرێگەی شەڕی تایبەت قڕكردن و لەناوبردنی جەستەیی گەلەكەمانیان كردۆتە ئامانج. گەلەكەمان هەر چۆن لەبەرامبەر بەفەرمان خۆی پاراست و رێگەیان نەدا داعش شەنگاڵ داگیر بكات، لەئێستاشدا لەبەرامبەر بەداگیركەری تورك و پەدەكەی هاوكاری تێكۆشانی خۆیان بەرو پێ بدەن.

ئێمەش جارێكی تر داوا لەگەلەكەمان دەكەین لەدژی هێرشە جۆربەجۆرەكانی دۆژمنان، هەڵوێست و كاردانەوەی خۆیان نیشان بدەن و رێگە نەدەن داگیركەری خۆیان لەسەر خاكەكەمان باڵادەست بكەن، لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەكەمان"ئێزیدیەكان" لەبەرامبەر بەو هێرشانە و سیاسەتە گڵاوەكان سەریان هەڵبڕن و رووبەروویان ببنەوە.

هـ . ب