یەبەشە یادی چوار شەڕڤانی شەهیدی کردەوە

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیەکی خۆی و سێ شەڕڤانی ترکە ساڵی پارلە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، بەبیرهێنایەوە.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندە زەردەشت شەنگالی، پیر حەمید، ئێزدین شەنگالی و جیلۆ شەنگالی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٥ی ١ی ٢٠٢٠، لە گوندی دوگرێ سەربە شەنگال لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی نامەردانە و خائینانەی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک، جەنگاوەری پێشەنگی بزوتنەوەکەمان و فەرماندەمان زەردەشت شەنگالی و هاوڕێیانی؛ پیر حەمید، ئێزدین شەنگالی و جیلۆ شەنگالی، شەهیدبوون، لە کەسایەتی ئەم هەڤاڵانەدا، هەموو شەهیدانمان بە ڕێزداری و قەرزدارییەوە بەبیر دێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین.

لە بەشێکی دیکەش هاتووە: لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان، بەڵێنی پاراستنی دەستکەوتەکان، شەنگالێکی ئازاد، سەربەخۆ و پێشکەوتوو دەدەین، هەروەها بەڵێنی گرێدراوبوون بە بیرهێنانەوەی زەردەشتەکان، بەردەوامکردن و گەورەکردنی تێکۆشانیان دەدەین، بەڵێنی حەساب پرسینەوە لە دوژمنی سەرەکیی گەلی کورد، دەوڵەتی تورک، خائین و هەموو ڕێکخراو، پارتی و کەسانێک دەکەین کە هاوکاربوون لەو هێرشە دڕندانانەی دەکرێتەسەر گەلەکەمان، بۆیەش تێکۆشانێکی بێ وێنە بەڕێوەدەبەین، بەتایبەتیش لەم کاتەدا کە لەلایەن هەندێک لە هێزە سەردەستەکانەوە چارەنووسی شەنگال سەرلە نوێ خراوەتە بەر باس، وەک یەبەشە، گەل و دۆستانمان، لە بەرامبەر هەر چەشنە لاوازی، ڕادەستبوون، خیانەت، هاوکاری، هەڵویستێکی سەربەرزانە و بەشکۆ دەگرینە بەر، بیر و ڕەنجی شەهیدانمان دەپارێزین، ئەمە قەرزێکە لەسەرمان لە بەرامبەر کەسایەتی شەهید زەردەشت و هەموو شەهیدانمان و هەروەها، گەل، منداڵ، کچ و دایکانمان.

لە کۆتاییش هاتووە: لەسەر ئەم بنەمایەدا، بەڵێنێکمان کە بە شەهید مام زەکی، زەردەشت و مام بەشیر داوە دووبارە دەکەینەوە و بە ڕێزی بێکۆتایی سەریان بۆ دادەنوێنین و جارێکی دیکەش بەڵێنی گرێدراوبوون بە گەل و شەهیدانمان دەدەین.

ک-ش